پارتێكی كوردی دژی رژێمی ئێران چه‌كی هه‌ڵگرت

خواكوڕك

وا بڕیاره‌ له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش، پارتێكی تری كوردی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیكرد به‌ خه‌باتی چه‌كداری دژی رژێمی ئێران.

ئه‌مڕۆ پارتێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشمه‌رگه‌كانی له‌ناوچه ‌سنوورییه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بڵاوه‌پێكرد، (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حه‌تكێشانی كوردستانی ئێران) وه‌ك سێ یه‌م پارتی رۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌ستی به ‌خه‌باتی چەكداری كرده‌وه‌، پێشمه‌رگه‌كانی له‌ سنوری نێوان باشوری كوردستان و رۆژهه‌ڵات، بڵاوه‌ پێكردووه‌ و ده‌ڵین خه‌باتی ئێمه‌ بۆ رزگاری و سه‌ربه‌خۆییه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ساڵی 1969 له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ‌خوێندكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دامه‌زراوه‌و له ساڵی 1979 به‌ فه‌رمی راگه‌یەندراوه‌، دوای هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان، سێیه‌مین پارتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ده‌ستده‌كاته‌وه‌ به‌ خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگەكانی لە سنوورەكان جێگیركردەوە.

Back to top button