رابه‌ری بزووتنه‌وه‌: ناكرێ ریفراندۆم نه‌كه‌ین له‌به‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان

خواكوڕك

ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌ڵێت”لەگەڵ ئەوەی ساڵێكە پشتگیری خۆمان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان ڕادەگەیەنین و هەوڵی بۆ دەدەین، بەڵام ناكرێت بەهۆی پەرلەمانەوە و ڕیفراندۆم پەك بخرێت و هەلی مێژوویی لەدەست بدەین.
لە میانەی ساڵیادی دامەزارندنی بزوتنەوەی ئیسلامیدا (مامۆستا عیرفان عەبدول عەزیز) ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی رایگه‌یاند” ساڵ بە ساڵ دۆخی ئابوری و سیاسی لە هەرێمی كوردستان خراپتر دەبێت لەكاتێكدا وڵاتێكی دەوڵەمەندمان هەیە و بودجەی ئەم هەرێمە زیاتر لە 12 ملیار دۆلاری ساڵانە.

ڕابەری گشتی بزوتنەوە باسی له‌وه‌شكرد” كه‌ ئەوان لەگەڵ ئاسایی كردنەوەی دۆخی هەرێمی كوردستانن لە ڕێگەی هەر كەسێكەوە بێت و ڕیفراندۆمیش هەڵیكی زێڕینە بۆ ئەوەی كۆتایی بەو بەزۆر لكاندنەوەی كوردستان بهێنرێت بە عێراقەوە كە دەیان ساڵە شەهید و ڕەنجام بۆ بەخشیوە.
مامۆستا عبدالعزیز پشتگیری خۆی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان ڕاگەیاند و هاوكات وتیشی ناكرێت بەهۆی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە هەلی ڕیفراندۆمیش لەدەست بدەین و كە ئومێدەوارین وەك دەرگایەكی خێر وابێت بۆ گەلەكەمان.

Back to top button