گۆڕان (هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكری) دوورخسته‌وه له هه‌موو پۆست و پله و پایه‌یه‌ك

خواكوڕك
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، باس له پۆستی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات و كێشه و ململانێكانی نێو پارێزگاكه ده‌خاته ئه‌ستۆی یه‌كێتی و گۆڕان، راشیده‌گه‌ێنێت” گۆڕان به‌پله‌ی یه‌ك دۆخی سلێمانی تێكداوه.
(دانا شه‌هید جه‌زا) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای سلێمانی له سه‌ر لیستی پارتی، رایگه‌یاندوه” گۆڕان ویه‌كێتی كێشه‌كانی سلێمانیان درووست كردووه، به پله‌یی یه‌كه‌میش گۆڕان به‌رپرسیاره له‌م دۆخه‌ی له سلێمانی هه‌یه، گۆڕان ناشتوانێت پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێت چونكه وه‌كو یه‌كه‌م لایه‌نی سیاسی له هه‌رێم ئاماده نیه له رێگای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه پۆست وه‌ربگرێت و وه‌ك ده‌زانرێت پۆستی پارێزگاری سلێمانیش پێویستی به مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” گۆران هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكری بی به‌شكردووه له هه‌موو پۆست و پله و پایه‌یه‌ك، له ئه‌ندامی گشتی جڤات لای دا، له ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ما، نه‌شیان توانی بیكه‌ن به پارێزگاری سلێمانی، كه‌واته هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بێ به‌ش بوو له هه‌موو پۆست و پله‌و پایه‌یه‌ك به‌هۆی هه‌ڵه سیاسی و یاساییه‌كانی گۆران له ئیداره‌دان، ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشانه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌كری سلێمانی تووشی قه‌یرانی خراپتریش ئه‌بێ، له داهاتوو.