پارتی:ریفراندۆم ده‌كه‌ین و په‌رله‌مانیش كاراده‌كه‌ینه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی رفراندۆم له‌ هه‌ریمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له‌گه‌ڵ یه‌كێتی لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌ و ئومێد هه‌یه‌ په‌رله‌مانیش كارابكریته‌وه‌ بۆ خزمه‌تی ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان.

(د.ئاراز حه‌سۆ میرخان) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندوه‌”پارتی زۆر لای گرنگه‌ په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ و ریفراندۆمیش بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رله‌مان له‌ خزمه‌تی ریفراندۆم نه‌بێت، ئه‌وا كاری سه‌ره‌كی ئێمه‌ پرسی ریفراندۆمه‌ نه‌ك كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن هه‌یه‌، ئومێد ده‌كه‌ین ده‌ستپێخه‌ریه‌كه‌ی یه‌كێتی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر هه‌بێ، ئه‌گه‌ر نا ئێمه‌ و یه‌كێتی، ئه‌و پرسه‌ یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه‌، ریفراندۆمیش به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ێنین له‌ ئه‌م ساڵدا.

به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” وای بۆ ده‌چین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌.

Back to top button