ئه‌و یاریزانه‌ كێیه‌ كه‌ بڕیاری رۆیشتنی ریالی دا؟

خواكوڕك

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، ده‌ستبه‌رداری یاریزانی لای چه‌پی یانه‌كه‌ی (فابیۆ كوینتراو) ده‌بێت بۆ یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی پورتوگالی.

(فابیۆ كوینتراو)ی پورتوگالی و یاریزانی لای چەپی یانەی ریال مەدرید دوا ساتەكانی خۆی لەگەڵ یانەكە بەرێدەكات و لەكۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەیەكی پورتوگالی دەكات، كه‌ یانه‌ی سپۆرتینگ لیشبۆنه‌ی ووڵاته‌كه‌یه‌تی، كوینتراو بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌ به‌ كۆتا هاتووه‌، تیپه‌كه‌ش ئاماده‌ نیه‌ بۆنده‌كه‌ نوێ بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌و یاریزانه‌،

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : ” كوینتراو گفتوگۆی لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە كردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیپەكە بكات”.

ریال مەدرید بۆ شوێنی كوینتراو بەفەرمی بۆندی لەگەڵ سیۆ هێرناندێز واژۆ كردووە و لەگەڵ مارسیلۆ هاوبەشیان بۆ دروست دەكات، بۆیە شوێنی كوینتراو لە تیپەكە نەماوە.

Back to top button