ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ بزانه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر چیه‌؟

خواكوڕك

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی ناوخۆیی ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ باس له‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش بكرێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 14/5/2017 به‌ سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك بكرێ، له‌وانه‌ ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داوای زیادكردنی دامه‌زراندنی مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و چه‌ند بوارێكی تر.

جگه‌ له‌و ته‌وه‌رانه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ جارێكی تر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامی سیسته‌می بایۆمه‌تری و بڕیاره‌كان له‌سه‌ر بكرێت كه‌ خه‌ریكه‌ ته‌واو ده‌بێ.

هه‌روه‌ها پێشبینیش ده‌كرێ له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ گفتوگۆی تری له‌سه‌ر بكرێته‌وه‌، چونكه‌ پێشتر حكوومه‌ت ڕای گه‌یاندبوو كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.

Back to top button