وەزارەتی پێشمەرگە دەبێتە وەزارەتێکی نا سیاسی و مۆدێرن و لێهاتوو و متمانە پێکراو
خواكوڕك
ئەمرۆ 14ی 5ی 2017 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرۆژەی رێكخستنی هەیكەلی وەزارەتی پێشمەرگەی پەسەند كرد، بەرپرسێك لەئەنجوومەنی وەزیران، دەلێت دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند كردنی پرۆژەی رێكخستنەوەی پەیكەری وەزارەتی پێشمەرگەی تێدا پەسەند كرا”.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوی كردۆتەوە كە دانیشتنی ئەمرۆ ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەی رێكخستنی پەیكەری وەزارەتی پێشمەرگە بەراوێژ لەگەڵ راوێژكارانی سەربازیی ئەمریكا و بەریتانیا و ئەلمانیا بەشێوەیەكی پیشەیی و دامەزراوەیی دارێژراوە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان پاش پەسەند كردنی پرۆژەی یەكخستنی پەیكەری وەزارەتی پێشمەرگە، پرۆژەكە رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ پەسەند كردنی، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی دەشلێت، بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە “وەزارەتی پێشمەرگە دەبێتە وەزارەتێکی نا سیاسی و مۆدێرن و لێهاتوو و متمانە پێکراو”.
پێشتر هەڵگور حیکمەت، بەرپرسی شانەی راگەیاندنی جەنگی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندبوو، ئەگەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانیشە، پڕۆژەکە پەسندبکات، راستەوخۆ دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێتـ”.
شایانی باسە، حكومهتی ههرێمی كوردستان به هاوكاریی تیمێكی پسپۆڕ له ههریهك له وهزارهتهكانی بهرگریی وڵاتانی ئهمهریكا، بهریتانیا و ئهڵمانیا، دەیەوێ ههنگاوێك له بواری چاكسازی له وهزارهتی پێشمهرگه بنێت، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژە پێشنیازێکی 35 خاڵی ئامادەکراوە كە ئەمرۆ لەلایان ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند كراوە وابریارە رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم بكرێت”.