سەڵاحەدین دەمیرتاش پەكەكەی شەق كرد لە باكوری كوردستان
خواكوڕك
پەرلەمانتارێكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) ئەرەن ئەردەمدا بەمیدیاكانی توركیایی راگەیاندووە، كە ئەوان باوەریان بە خۆسەری دیموكراتی نەماوە كە پەكەكە دەیەوێت بە زەبڕی هێز لە باكوری كوردستان جێبەجێی بكات، دەلێت سەڵاحەدین دەمیرتاش پێی راگەیاندووە، كە ئەوان دەسەڵاتی خۆسەریان ناوێت و تەنها دەیانەوێت دەسەڵاتی شارەكان زیاد بكرێت”.
لەكاتی سەردانی كردنی بۆ گرتووخانەی ئەدرنەی بۆ لای سەڵاحەدین دەمیرتاش، و دیداری لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەندام پەرلەمانتاری جەهەپە ئەردەن ئەردەمدا، دەلێت دەمیرتاش پێی راگەیاندووە ئەوان دژی چوار ماددەی یەكەمی دەستووری توركیا نین، بۆ چارەسەركردنی پرسی كوردیش پێویست ناكات ئەو چوار ماددەیە بگۆڕدرێن، بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە داوای خۆسەری ناکەن، بەڵكو تەنھا دەیانەوێت دەسەڵاتی شارەدارەكان زیاد بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە پەكەكە بەردەوامە لە بانگێشە كردن بۆ پرسی خۆسەری دیموكراتی و رەد كردنەوەی دەوڵەتی سەربەخۆ كوردستان، بەڵام سەڵاحەدین دەمیرتاش دەلێت، ئێمە داوا دەكەین لەدەستووری توركیا مافی كورد دابین بكرێت، ئەگەر ئەمەش نەكرا مافی خۆمانە، جیاببینەوە لەتوركیا”.