كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن: ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەرسێ هەڵبژاردن، ریفراندۆم و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان

خواكوڕك 

د.جوتیار عادل ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەێنێت، ئەگەر لایەنەکان دەربارەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بگەنە ڕێککەوتن و کاتێکی بۆ دیاری بکەن، ئێمە دەتوانین ھەرسێ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم و ڕیفراندۆم لە یەک کاتدا بەڕێوە ببەین و ھیچ کێشەیەکمان نییە و لە کاتی خۆیدا دەیکەین و تا ئەوکاتە ئامادەکارییەکان تەواو دەکەین.”

جوتیار عادل ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە،رەنگە بۆ زانیاری داوای تۆماری دەنگدەران و داتا لە بەغدا بکەین، بەڵام متمانەمان بە ھی ئەوان نییە و خۆمان داتا و تۆماری دەنگدەرانمان ھەیە، بۆیە پشت بە ئەوەی خۆمان دەبەستین، نەک ئەوەی بەغدا هەروەها دەلێت،ئێمە ھەوڵ دەدەین بە تۆمارەکانی خۆماندا بچینەوە و ھەمووی خاوێن بکەینەوە، بۆ ئەو مەبەستە لایەنە سیاسییەکانیش بەشدار دەبن، بۆ ئەوەی ھیچ شک و گومانیان نەبێت و متمانەیان بۆ دروست بێت.”

د. جوتیار عادل گوتیشی: ”ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییەکانمانین بۆ ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاوی باشیشمان ناوە، حکومەتیش بوودجەی بۆ تەرخان کردووین.”

 

Back to top button