لەپیرۆزبایەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆكی نوێی فەرنسا بزانە باسی چی بۆ دەكات
خواكوڕك
ئەمرۆ 14ی 5ی 2017 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی بوونە سەرۆكی هەلبژێردراوی نوێی فەرەنسا پەیامێكی پیرۆزبایی بەناوی گەلی كوردستان ئاراستەی (ئیمانوێل ماکرۆن) سەرۆكی هەڵبژێردراوی فەرەنسا كرد، لە پەیامەكەدا نێچیرڤان بارزانی دەلێت،سەرۆک ماکرۆن لەناوبردنى تیرۆرى لە سەرووى لیستى کار و ئەرکەکانى دانا، هەرێمى کوردستانیش کە ئێستا لە شەرى دژ بە تیرۆردا پێشەنگە، دەخوازێت پەیوەندیی سیاسى و هەماهەنگیى سەربازی لەگەڵ فەرەنسا پتەوتر بکات تا ئاشتى و سەقامگیرى لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە نائارامی بەخۆیەوە دەبینێت، بەرقەرار بێت.”
دەقی پەیامى پیرۆزبایی سەرۆکوهزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ سەرۆکى تازەى فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن:
بەناوى گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەبۆنەى هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونیهوه، پیرۆزبایی لە سەرۆکى تازەى فەرەنسا، بهڕێز ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم.
سەرکەوتنى بەڕێز ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکانى فەرەنسادا، سەرکەوتنى هیواى ملیۆنەها هاووڵاتیى فەرەنسى و پتەوکردنى زیاترى بنەماکانى یەکێتیى ئەورووپا بوو، هەروەها گەشبینی بۆ پەرەپێدانى ئاشتى و سەقامگیریى نیۆدەوڵەتى لەگەڵ خۆیدا هێنا.
سەرۆک ماکرۆن لەناوبردنى تیرۆرى لە سەرووى لیستى کار و ئەرکەکانى دانا، هەرێمى کوردستانیش کە ئێستا لە شەرى دژ بە تیرۆردا پێشەنگە، دەخوازێت پەیوەندیی سیاسى و هەماهەنگیى سەربازی لەگەڵ فەرەنسا پتەوتر بکات تا ئاشتى و سەقامگیرى لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست کە نائارامی بەخۆیەوە دەبینێت، بەرقەرار بێت.
پەیوەندیى مێژووییى نێوان هەردوو گەلى كوردستان و فهرهنسا شایەنى ئاماژەپێکردنە. لە میانى سەدەى ڕابردوودا، كاتێك گەلەکەمان لە ئازار و نەهامەتیدا بوو، فەرەنسا بە بەخشندەیی دەستى هاوکارى بۆ هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان درێژ کرد. هیوادارین لە ماوەى سەرۆکایەتیى بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆندا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان فراوانتر ببن و زیاتر پەرە بسێنن.
هەر بەم بۆنەیەشەوە، دەمەوێت سوپاسى سەرۆکى فهرهنسا پێشووى بەڕێز فرانسوا ئؤلاند بکەم کە سیاسەتێکى نێودەوڵەتیى سەرکەوتووى پەیرەو کرد و پەیوەندیەکانى فەرەنساى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەهێزتر کرد.
دووبارە پیرۆزبایی لەگەلى فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان
14.5.2017