مەلا بەختیار: عێراق ناتوانێت دیموكراسی بێت تا دونیا ماوە
خواكوڕك
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانی پێشكەش كردنی گوتارێكی لە شاری دهۆك، رایگەیاند، هەرگیز هێزی تایفی ناتوانێت دیموكراسی بێت و دیموكراسی پەیرەو بكات، دەلێت ئەگەر وابێت بۆچوونی هەموو دونیار رەد دەكاتەوە، بەڵام ئەمە خەونە، چونكە هێزی تایفی كە لەوڵاتێكی نادیموكرات دایە، ناتوانێت سیستەمی دیموكراسی پەیرەو بكات، مافی دیموكراسیەكان دابین بكات”.
هەروەها مەلا بەختیار گوتیشی ئێمە لەهەرێمی كوردستان لەسەر هەموو شتێك ناكۆكیمان لەگەڵ عێراق هەیە و دەلێت، كێشەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر هەموو شتێك هەیە، ناكۆكیمان لەسەر هەموو شتێكە و دەلێت هیچ كات نەبووە هێزە تایفی و ئاینیەكان لەدونیادا پەیرەوی دیموكراسی بكەن”.
هەر لەبارەی بەدیلی تری كورد بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ عێراق مەلا بەختیار دەلێت ئێمە بەدیلی ترمان هەیە بۆ ئەو دۆخەی عێراق و چونكە عێراق وڵاتێكی نادیموكراتە و پێكهاتەكانی ناویشی كە خۆی لە سوونە و شیعە دەبینەوە، هەردوو پێكهاتە، عەشائیری و مەزهەبین، بۆیە هیچ كات ئەو دوو هێزە ناتوانن دیموكراس بن و پەیرەوی سیستەمی دیموكراسی و مافە دیموكراسیەكان بكەن هەرگیزیش ناتوانن بیكەن چونكە هێزی مەزهەبی و عەشائیری هەرگیز ناتوانێت پەیرەی دیموكراسی بكات، ئەگەر بتوانێت كە قەت ناتوانێت كەوایە بۆچوونی هەموو دونیار رەفز دەكاتەوە”.