عادل موراد لەنێوان دوو رێگا دایە خواكوڕك رێگاكان ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
پاش ئەوەی عادل موراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایگەیاند كە هەندێك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كار بۆ پارتی دەكەن،مەكتەبی سیاسی یەكێتی لێژنەیەكی لەسەر عادل موراد پێكهێناوە، لێژنەكەش دوو رێگای لەبەردەم عادل موراد داناوە، یان سەڵماندنی قسەكانی یان دوورخستنەوەی لە بەرپرسیاریەتی ناو یەكێتی”.
لێژنەیەك لەسەر راسپاردەی هەردوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر راسپاردەی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و لێپرسراو و ئەندامانی دەستەی كارگێری و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پێكهێنراوە بۆ لێپرسینەوە لە عادل موراد سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لێژنەكە كار لەسەر ئەوە دەكات كە عادل موراد كە كاتێك گوتی”چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کار بۆ پارتی دەکەن”. بۆ ئەوەی بسەلمێنرێت، لێژنەكە دوو رێگای لەبەردەم عادل موراد داناوە، كە ناوبراو لەبەردەم لێژنەكەدا ئەوە بسەڵمێنێت ئەو كەسانە دیاری بكات، كە كاریان بۆ پارتی كردووە، ئەگەر سەلمێنرا، ئەوە مامەڵەی یەكێتی لەگەڵ ئەو كەسانە لەسەر بنەمایی سیخور دەبێت، ئەگەر نەشی سەڵماند، ئەوە دەبێت لە پۆستەكەی لاببردرێـت”.