كۆمەڵی ئیسلامی بە پاشكۆی گۆڕان دەزانرێت عەلی باپیریش دەلێت تا سەر لەگەڵ لایانێك نابین

خواكوڕك 

ماوەی دوو ساڵە كۆمەڵی ئیسلامی هیچ روانگەیەكی سیاسی جیاوازی لەگۆڕان نیە، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە دوو ساڵە كۆمەڵی ئیسلامی لەژێر هەژموونی گۆڕاندایە، بەتەواوی بۆتە پاشكۆی سیاسی ئەو حزبە و هەمان ئەو شتانە دووبارە دەكاتەوە، كە گۆڕان دەیلێت، ئەمەش لەسەر ئاستی رەخنەگرانی سیاسی پێیان وایە كۆمەڵی ئیسلامی لەئێستادا خاوەنی هیچ روئیایەكی سیاسی نیە، لەئەمیری كۆمەڵەوە بگرە تا دەگاتە، ئەندامانی ناوەندی ئەو حزبە هەمان ئەو قسانە دەكەن كە گۆڕان دەیانكات، بۆیە ئەو حزبە لەرووی سیاسیەوە، خاوەنی هیچ بۆچوونێكی سیاسی نیەو بەتەواوی لە گۆڕەپانی سیاسی دا نەماوە كە بەپێچەوانەوە هەریەكە لە یەكگرتووی ئیسلامی و یەكێتی كە هەردووكیان بەشداربوون لە 23ی حوزەیران بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو دوو حزبە جیاواز لە بۆچوونی گۆڕان لەماوەی رابردوو بینراون، خاوەنی سیاسەتی خۆیان بوونە”.

هەر لەو بارەیەوە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیر لەمیانی پێشكەش كردنی وتارێكی لە دیداری مەڵبەندی سلێمانی بۆی ساز كردبوو، دەلێت،هیچ كاتێك كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی تا كۆتایی ڕێگه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نێكی دیارییكراودا نه‌ڕۆیشتووه‌ بەردەوام نەبووە، دەلێت” كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی له‌ بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانیدا چاوی له‌ ده‌می هیچ لایه‌ن‌ و وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ ‌و جیهان نه‌بووه‌.
هەروەها كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە كۆمەڵی ئیسلامی بە پاشكۆ دەزانێت، دەلێت، هیچ كاتێك كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی تا كۆتایی ڕێگه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانیدا له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نێكی دیارییكراودا نه‌ڕۆیشتووه‌‌و بڕیار و هه‌ڵوێستی‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌بووه‌.”

Back to top button