پەیوەندیەکانی ڕوسیاو ئەمریکا لەوپەڕی خراپیدان.

خواكوڕك
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بە خراپی پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەکەیی و ڕوسیا دەکات و پێی وایە زەحمەتە بەم زوییە ئەو پەیوەندیانە ئاسایی ببنەوە”.
ریکس تیلرسن ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە دوای جەنگی ساردەوە هەرگیز پەیوەندیەکان ئەوەندە خراپ نەبوون و پێیشی وایە ئاستی پەیوەندیەکان تا ئەندازەی بێ متمانەیی بەیەکتر دابەزیوە و چاوەڕێی باشبونیشیان بەم نزیکانە زەحمەتە.
تیلرسن ئەوەش دەخاتە ڕوو وێڕای دیداری ترەمپ و لاڤرۆڤ بەڵام لەبری باش بوونی پەیوەندیەکان وای دەبینێت کە لە دوای ڕوخانی سۆڤیەت هیچ کات پەیوەندی ڕوسیاو ئەمریکا هێندە دژوار و چەقبەستوو نەبوە.

س:سكای نیوز

Back to top button