دوای گەڕانەوەی نەوشیروان خۆپیشاندان دەست پێدەكاتەوە
خواكوڕك
دیسانەوە خۆپیشاندان لە ئیدارەی سەوزنیلی دەستی پێكردەوە ، ئەمرۆ فەرمانبەران و كارمەندانی كەرتی تەندروستی هەڵەبجە دژ بە سیستەمی پاشەكەوتی موچەكانیان و دابەشنەكردنی پارەی هاندان ڕژانە سەرشەقامەكان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا
دوای ئەوەی مانگی شوباتی 2016 بەهۆی قەیرانی ئابوری و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ،حكومەتی هەرێم بڕیاری پەیڕەو كردنی سیستەمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پەسەند كرد ، بەڵام بڕیاریشە هاوكات لەگەڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەستكاری سیستەمی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران بكات و كاربۆلابردنی پاشەكەوتی موچە بكات .
ئەمڕۆ فەرمانبەران و كارمەندانی كەرتی تەندروستی هەڵەبجە لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەكە خۆپیشاندانیان ئەنجام داو داوای لابردنی سیستەمی پاشەكەوت و دابەشكردنی پارەی هاندانیان كرد .
“ئیبراهیم عبدالرحمان ” لێپرسراوی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” داواكارین پاشەكەوت لەسەر موچەی كارمەندانی تەندروستی لاببرێت و یاخود ئەو پاشەكەوتە كەمبكرێتەوە و پارەی هاندانیش بەبێ جیاوازی خەرج بكرێت “.
هەروەها لە كۆنگرەكەدا لێپرسراوی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە گوتیشی ‘‘ داوا لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەكەین ، ئەو كارمەندە خۆبەخشانەی ماوەیەكی زۆرە كاردەكەن دابمەزرێن و پەلە بكرێت لە كردنەوەی نەخۆشخانەی (كیمیا باران – بیارە ) كارمەندی تەندروستی پێویست بۆیان .
چاودێرێكیش دەلێت دەست پێكردنەوەی خۆپیشاندان لە كاتەدا كە هاوكاتە لەگەڵ گەڕانەوەی نەوشیروان مانای تایبەتی خۆی هەیە كە خۆپصیشاندانەكان هاندانی سیاسی لەپشتەو نەوشیروان دەیەوێت گەڕرێكی دیكەی نا ئارامی لە هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە ئەمە لە كاتێكدایە كە هەرێمی كوردستان دەیەوێت قۆناغی سازدانی ریفراندۆم تێپەڕێنێت و لەم ساڵدا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت.