ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك سكاڵا لەسەر جەعفەری و مالیكی و عەبادی تۆمار دەكات
خواكورٍك
لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ئەنجومەنی پارێزگاە كەركووك چەندین جار داوای لە حكومەتی عێراق كردووە كە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی حەویجە دەست پێبكات بەڵام هەر جار حكومەتی عێراق بە بیانووی جیاواز ئۆپەراسیۆنەكەی دواخستووە, هەر لەو بارەیەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر دواخستنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی شاری حویجە لە دەست داعش، هاوكات داواشی كرد، حكوومەت مادەی 140 جێبەجێ بكات و ئاماژەی بە تۆماركردنی سكاڵای لەسەر (جەعفەری و مالیكی و عەبادی) كرد.
ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ڕای گەیاند :” دواخستنی ڕزگاركردنی حەویجە لەدەست داعش، كاریگەری خراپی لەسەر پارێزگاكە درووست كردووە”.
هیوای خواست پەلە بكرێت لە ڕزگاركردنی حەویجە و دوای ڕزگاركردنی بەری ڕاستی شاری مووسڵ، ئەو شارۆچكەیەش ڕزگار بكرێت.
سەبارەت بە داهاتووی پارێزگاكە، ڕێبوار تاڵەبانی بە ماڵپەری ” غەد پرێس”ی عێراقی ڕاگەیاند :” لە كەركووكدا ڕیفراندۆم دەكرێت بۆ دیاریكردنی چارەنووسی پارێزگاكە”.
هەروەها گوتیشی :” سەرۆكی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق هەر لە ئیبراهیم جەعفەری و بەدوای ئەویشدا نووری مالیكی تا دەگاتە حەیدەر عەبادی، بە بیانووی سیاسی خۆیان لە جێبەجێكردنی مادەی 140 دزییەوە”.
ئاماژەی دا، كە بەهۆی جێبەجێ نەكردنی ئەو مادە دەستوورییەوە، سكاڵا لەسەر هەر سێ ئەو سەرۆك حكوومەتانە، تۆمار دەكەن.