حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ شكاند و فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش هۆشداریدا

خواكوڕك

به‌رپرسی میحوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری شنگال راده‌گه‌ێنێت” ئه‌مریكا و سعودیه‌ و توركیا رێگا ناده‌ن حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و ناوچانه‌ی ماون له‌ ده‌ووروبه‌ری شنگال حه‌شد كۆنتڕۆڵی بكاته‌وه‌.

پاش ئه‌وه‌ی هێرشی حه‌شد ده‌ستی پیكرد بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری قه‌زای شنگاڵ، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان (سه‌ربه‌ست له‌زگین) رایده‌گه‌ێنێت”پێش هێرشه‌كانی حه‌شد بۆ ناوچانه‌ ئێمه‌ ئاگادار كرایه‌نه‌وه‌، له‌ لایه‌ن حه‌شده‌وه‌، به‌ڵام باسی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كرد ئه‌و ناوچانه‌ نا كه‌ ئێستا هێرشی بۆ ده‌كه‌ن، ئیمه‌ش پێمان وتن نابیت بچنه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كوردی ئێزیدی لێیه‌، بەڵام ئێستا هەردوو كۆمەڵگەی تل قەسەب و تل بەناتیان گەمارۆداوە. كاتێك زانیمان پلانی خۆیان گۆڕیوە، یەكسەر سەرۆك بارزانیمان لێ ئاگاداركردەوە و ئەویش داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كرد، بارزانی گوتی نابێت حەشد بچێتە ئەو ناوچانە”.

سەربەست لەزگین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كە ماوەیەكی زۆرە سەرپەرشتیاری میحوەری شنگالە، دەڵێت رێككەوتنێك لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە كە حەشدی شەعبی نەچێتە ناوچەكانی كوردی ئێزدی. هه‌روه‌ها دوای ئەوەی شنگال كەوتەوە دەست هێزی پێشمەرگە، هەندێ ناوچەی دەوروبەری مابوون كە هێشتا لەدەستی داعش بوون، ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ هێزەكانی عێراق هەبوو، چاوەڕێ بووین ئەوان ناوچەكانی بەعاج و قەیرەوان كۆنتڕۆڵ بكەن، ئینجا ئێمەش ئەو ناوچانەی ماون كۆنترۆڵ بكەینەوە، بەڵام خەریكە حەشدی شەعبی ئەو رێككەوتنە تێكدەدەن”.

فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند” ئه‌مه‌ پلانی ئێرانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ گرێ بداته‌وه‌ به‌ سوریا، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه‌ رێگا نادات حه‌شد ئه‌و ناوچانه‌ كۆنتڕۆڵبكاته‌وه‌.

Back to top button