ئاگادارن حه‌شدی شه‌عبی داعش ئاسا ده‌ستڕێژی گوله له خه‌ڵكی سڤیل ده‌كات

خواكوڕك
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یجی ده‌ژه‌تیرۆری كوردستان، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن و دوێنێش له‌م ناوچه‌یه خێزانێكی 10 كه‌سیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله.
به‌پێى هه‌واڵێك له په‌يجى دژه تيرۆرى كوردستان، پاش نيوه‌ڕۆى دوێنێ 14/5/2017، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى له گوندى سه‌لجه‌ى سه‌ربه ناحيه‌ى قه‌يره‌وان (بليج)ى قه‌زاى به‌عاج له پارێزگاى مووسڵ، ته‌قه‌يه‌يان له 10 خێزان كردووه كه له‌ترسى شه‌ڕوشۆڕ هه‌وڵى هه‌ڵاتنيان داوه له گونده‌كه.
چاودێڕێكی سیاسیش پێی وایه” ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكات دووره له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و جه‌نگ، مه‌به‌ستیشیه‌تی تۆله‌ی خۆی بكاته‌وه له سوننه‌كانی ئه‌و سنووره، له هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێ ره‌ووشی ناوچه‌كه ئارام نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و بیه‌وێت ئه‌وه به ئه‌نجام بگه‌ێندرێت.