جوتیار عادل: لایه‌نه‌كان رێكبكه‌ون هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ریفراندۆم پێكه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

خواكوڕك

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات” بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، پشت به‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی خۆمان ده‌بیستین، نه‌ك تۆماری ده‌نگده‌رانی به‌غدا.

(د. جوتیار عادل) ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان،  رایگه‌یاندوه‌”ئیمه‌ ئه‌گه‌ر پیویست بی بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران داوای زانیاری له‌ به‌غدا ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌تدا متمانه‌مان به‌هی ئه‌وان نیه‌، بۆیه‌ پشت به‌ داتا و زانیاری و تۆماری ده‌نگدانی خۆمان ده‌به‌ستین، نه‌ك هی به‌غدا، بۆیه‌ هه‌وڵێ جدی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تۆماری خۆمان ریك و پێك بێ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌شدار ده‌بن له‌و پرسه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك شك و گومانی نه‌بێ.

(د. جوتیار عادل) گوتی: ”ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییەکانمانین بۆ ھەڵبژاردنەکان و ھەنگاوی باشیشمان ناوە، حکومەتیش بوودجەی بۆ تەرخان کردووین، بۆیه‌ ئەگەر لایەنەکان دەربارەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بگەنە ڕێککەوتن و کاتێکی بۆ دیاری بکەن، ئێمە دەتوانین ھەرسێ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم و ڕیفراندۆم لە یەک کاتدا بەڕێوە ببەین و ھیچ کێشەیەکمان نییە و لە کاتی خۆیدا دەیکەین و تا ئەوکاتە ئامادەکارییەکان تەواو دەکەین.”

Back to top button