ئاسایشی هه‌ولێڕ تۆمه‌تێكی په‌یه‌ده‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

خواكوڕك

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت” هیچ شه‌ڕكه‌رێكی سه‌ به‌ په‌یه‌ده‌ كه‌ له‌ كوردستان شه‌ڕ ده‌كات لای ئیمه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاست نیه‌.

(د. تاریق نووری) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌” ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌ستگیركردنی 9 شه‌ركه‌ری بیانی ئه‌وان له‌ لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌ دووره‌ له‌ راستی و هیچ كه‌سیكی ئه‌وان لای ئێمه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له‌ كاتێكدایه‌” كه‌ په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ 9 چه‌كداری ئه‌وان كه‌ بیانین له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ رۆژئاوای كوردستان له‌ لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركراون، به‌ڵام ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ به‌ ناڕاستی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

Back to top button