زیاتر له 70 كه‌س له‌م شاره‌ی كوردستان به‌هۆی خواردنه‌وه ژه‌هراوی بوون و هاووڵاتیه‌كیش گیانی له‌ده‌ستدا.
خواكوڕك
له ئاهنگێكی بوك گواستنه‌وه له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران، به هۆی خواردنی ماوه به‌سه‌ر چوو زیاتر له 70 هاووڵاتی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و ژه‌هراوی بوون.
به پێی زانیارییه میدییایه‌كان” له شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی ئێران، له كاتی بوك گواستنه‌وه‌یه‌كدا، به‌هۆی خواردنی ماوه به‌سه‌ر چوو، زیاتر له 70 هاووڵاتی كه به‌شدار بوون له ئاهنگه‌كه ژه‌هراوی بوون و ده‌ست به‌جێ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له مه‌ریوان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه” كه هۆكاره‌كه‌ی تا ئێستا ناده‌یاره به‌ڵام هۆكاری ژه‌هراویی بوونیان خواردنه، جا چ خواردنێكه تا ئێستا دیار نیه، یه‌كێك له ژه‌هراویی بووه‌كان كه ئافره‌تێكه گیانی له ده‌ستداوه، ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی دادوه‌ریه.
هاوڵاتیانی ژەهراوی بوو، بۆ چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی دوو نەخۆشخانەی شاری مەریوان كرا بوون، سەرچاوەكانیش باس لە ژەهراوی بوونی خۆراكی ئەو هۆڵە دەكەن كە ئاهەنگەكەی تێدا سازكراوە.