وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌یی بڵاوكرده‌وه‌ بزانه‌ چ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌یه‌ك مووچه‌ وه‌رده‌گرن؟

خواكوڕك

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی مووچەی مانگی ئاداری چەند دامودەزگایەك دابەش دەكرێت، به‌ پێی خشته‌یه‌ك كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌رچووه‌.

وەك لە خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی داراییدا راگه‌یندراوه‌ هاتووه‌” رۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری 14/15/5/2017، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی یەکەکانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئه‌وه‌شی بڵاوكردۆته‌وه‌” رۆژی سێ شەممە بەرواری 16/5/2017، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

Back to top button