بارزانی و نێونەری تایبەتی ترەمپ باسی تێكشكاندنی داعش لەسوریا دەكەن
خواكوڕك
ڕۆژی دووشەممە 15ـی 5ـی 2017 لە سەلاحەددین (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگلاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كین گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا”.
ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستن بڵاوی كردەوە، كە لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە شاری موسڵ خرایە بەر باس و بیروڕایش لەبارەی تەحەدیاتی قۆناغی دوای داعش ئاڵوگۆڕ كرا.”هەروەها نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش وێڕای ئاماژەدان بە بایەخی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی جەختی لە بەردەوامیی پشتیوانی و ڕاهێنانی سوپای ئەمەریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە.
هەر لەم دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئایندە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق.”لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و هەنگاو و پلانەكانی تێكشكاندنی داعش لە سووریا تاوتوێ كرا.