لەزیندانەكانی پەكەكە دا سێ سەركردە چارەنووسیان نادیارە

خواكوڕك 

بەرپرسێكی نوسینگەی ئەنەكەسێ لە هەرێمی كورستان رایدەگەێنێت لە كۆی 13 سەركردەی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد_ سوریا(ئەنەكەسە) 10 سەركردە لە زیندانەكانی پەكەكە لەژێر گوشاری ئەمریكا و شەقامی رۆژئاوای كوردستان ئازاد كراون و 3 سەركردەی تر تاوەكوئێستا لەزیندانەكانی ئەنەكەسە دانە”.

ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری خالید عەلی ئاشكرای كردووە، “ئەو سێ سەرکردەیە (فەسلە یووسف)، (موحسین تاھیر) و (ئەمین حەسام) ئەندامی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنەکەسەن و چارەنووسیان نادیارە”.

هەروەها خالید عەلی ئەوەشی بە ماڵپەرەكە گوتووە،” ئەو سەرکردانەیان بەبێ ھۆکار لەلایەن پەیەدەی سەربە پەکەکەوە دەستگیر کراون، تاکە ھۆکار ئەوەیە سەر بە ئەنەکەسەن وجیاوازتر لە پەکەکە بیر دەکەنەوە.

Back to top button