وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار: هەزار و 600 خانوو بەسەر هەزار و 600 خانەوادەی شەهید لەشەری داعش دابەشدەكرێت
خواكوڕك
نەوزۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووەو، بە پێى ئەو ناوانەى لە لایەن وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە دەست وەزارەتى پلان دانان و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گەیشتووە، هەزارو ٦٠٠ شەهیدى شەڕى داعش هەن، بۆیە هەزار ٦٠٠ پارچە زەوى یان خانوو دابەش دەکرێن بەسەر کەسوکارى شەهیدان”.
هەروەها وەزیری شارەوانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ئاشكرا كردووە،بۆ شەهیدانى شەڕى داعش لێژنەیەکى تایبەتى هاوبەش لە نێوان وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزارەتى پلان دانان و وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار پێکهێناوە بۆ دابەشکردنى زەوى یان خانوو بەسەر تەواوى کەسوکارى شەهیدانى شەڕى داعش، کارەکانى لێژنەکە لە قۆناغى کۆتاییدایە و بە مزووانە پڕۆسەى دابەشکردنى پارچە زەویی یان خانووەکان دەست پێدەکات”.
وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێم ئاشکراى دەکات کار و پڕۆژەکانى لە قۆناغى کۆتاییدان ئەوەى ماوە بکرێت تەنها پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییە بەو ناوچانەى پارچە زەویی یان خانوو بۆ کەسوکارى شەهیدانى شەڕى داعش دەست نیشان کراوە، بەشێک لە کەسوکارى شەهیدان خانوو لە چەند شووقەیەکى دەستنیشان کراو وەردەگرن، دواى دابینکردنى خزمەتگوزارى بۆ ئەو خانووانە پڕۆسەى دابەشکردنى زەوى و خانووەکان دەست پێدەکات، ئەمانە لە کاتێکى کەم ئەنجام دەدرێت، بڕیارى کۆتاییش ماوە ئەویش پەسەندکردنى ئەم پڕۆژەیەیە لە لایەن ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەمەیش لە ئایندەیەکى نزیکدا دەکرێت، هەروەها دەلێ”هەزار و ٦٠٠ پارچە زەوى یان خانوو بەسەر کەسوکارى شەهیدانى شەڕى داعش دابەش دەکرێت، ئەم داتایانەیش لە وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە بە ئێمە دراوە”.
لەكۆتایشی دا گوتی لیستێکمان خستووەتە بەردەم ئەنجوومەنى وەزیران بۆ پێدانى پارچە زەوى بە شەهیدانى زیندوو (برینداران و کەمئەندامبووان)ى شەڕى داعش، تاوەکو سوودمەند بن لە بەخششەکانى وەزارەتى شارەوانى گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان”.