پۆتین: ئێمە هاوبەشە توركەكەمان نیگەران ناكەین بەچەكدانە یەپەگە

خواكوڕك 

سەرۆكی روسیا لەگوتارێكی دا لە كۆتایی سەردانەكەی بۆ چین، رایدەگەێنێت، رووسیا به‌ پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه‌وه‌، یەپەگە لەسوریا پڕچه‌ك ناكات”، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان پێویستیان به‌ چه‌كی ئێمه‌ نییه‌ و سه‌رچاوه‌ی دیكه‌یان هه‌یه‌ بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك”.

هەروەها دەشلێـ” له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان قسه‌مان له‌وباره‌یه‌وه‌ كردووه‌و ئه‌و زۆر نیگه‌رانه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌ڵوێستمان ئاشكرایه‌ و نامانه‌وێت كارێك بكه‌ین هاوبه‌شه‌ توركه‌كانمان نیگه‌ران بكه‌ین، له‌‌ په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵیان و هیوادارم له‌ هه‌ڵوێسته‌كانمان بگه‌ن”.

ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا لەگوتارەكەی دا دەلێت، رووسیا مافی خۆیه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ كوردییه‌كانی سووریا هه‌بێت، به‌ڵام چه‌ك بۆ یەپەگە نانێرین”.

Back to top button