حزبێك رێز لە ئیمزای خۆی نەگرێت .. رێككەوتنیشی لەگەڵدا ناكرێت
فەرهاد محەمەد
به درێژایی مێژووی سیاسی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا، ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه حزبێكی سیاسی هه‌وڵبدات به زۆره‌ملێ و گوشار رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌نجام بدات، یان پێداگیری ئه‌وه بكات ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ندبێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و هه‌موو بڕگه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه پێشیل بكات، یان ئاماده نه‌بێت هیچ رێزێك بۆ حزبه‌كانی به‌رامبه‌ری دابنێت كه رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ئیمزا ده‌كه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستان له 12ی ئۆكتۆبه‌ری 2015 به ئاشكرا رایگه‌یاندووه، رێككهوتنەكەی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هاتووه و جارێكی دیكه پارتی پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك هه‌ر رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕانی پێشێل كردووه، به‌ڵكو رێككه‌وتنی نێوان هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی ژێرپێ ناوه و رێزی لێ نه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 مانگه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان هه‌روه‌ك خۆی بێت و پارتی بۆی نییه ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدا رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان، رێككه‌وتنێكی دووقۆڵییه بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش بێجگه له گاڵته‌جاڕی به سیاسه‌ت هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی نییه، له‌مه‌شدا ده‌كرێت ئاماژه به رێككه‌وتنی لایه‌نی كوردستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه‌ی عێراق بكه‌ین بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی د.حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه گه‌وره‌ترین كێشه له نێوان كوردستان و عێراقدا، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ی كوردستان بوو له ناو بودجه‌ی عێراقدا، لایه‌نی كوردستانی چووه ناو كابینه‌كه‌ی د.عه‌بادی پاشان رێككه‌وتنه‌كه بووه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2015، له ناو رێككه‌وتنه‌كه‌شدا هاتبوو هه‌ر لایه‌ك ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆی هه‌یه به رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ند نه‌بێت.. هه‌موو لایه‌ك بینیمان د.حه‌یده‌ر عه‌بادی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی كوردستانیش پاپه‌ند نه‌بوو، هه‌روه‌ها حكومه‌تی كوردستان داوای كرد به‌وه‌ی ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تازه‌تر دووباره رێككه‌وتن بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دیسان هه‌ر رێكنه‌كه‌وتن، به‌مه‌ش نه دنیا ئاخیر بوو، نه هه‌ولێر و به‌غداش گه‌یاندیانه مریشكه ڕه‌شه و نه‌مانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام ئێستا رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی سه‌ربازی له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه به میانگیری ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی كوردستان هه‌ڵوێستێكی روون و ئاشكرایه و دڵنیایه له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی، باكی به‌وه نییه به‌غدا رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه یان نه، له‌مه‌ش زیاتر ئاماده‌یه رێككه‌وتنی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا ئیمزا بكات، هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئێستا شاندی پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌چنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی شیعه باسی میكانیزمی جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ی نێوان عێراق و كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر بنه‌مای پیلان و رێزنه‌گرتنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی قۆستۆته‌وه، ئێستا پارتی ده‌ڵێت من رێككه‌وتنم له‌گه‌ڵ گۆڕان نییه، گۆڕان پێداگیری ده‌كات و ده‌ڵێت نه‌خێر له نێوان گۆڕان و پارتی رێككه‌وتن هه‌یه، ئاماده‌ش نییه له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی دیكه دیالۆگ و دانوستاندن بكرێت.
ساڵی 2016 پاش هاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له له‌نده‌ن، رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئیمزا كرد، سه‌باره‌ت به‌م رێككه‌وتنه پارتی دیموكراتی كوردستان ناڕازی بوو، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی دژی رێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان به شێوه‌یه‌ك داڕێژدرابوو كه رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی له ریشه‌وه هه‌ڵده‌ته‌كاند، بێگومان نه‌مانی رێككه‌وتنی ستراتیژییش له نێوان پارتی و یه‌كێتی، واته نه‌مانی شه‌راكه‌ت له نێوان پارتی و یه‌كێتی له حكومه‌ت و هه‌روه‌ها نه‌مانی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به درێژایی 1300 كیلۆمه‌تر شه‌ڕی دژی داعش ده‌كات.
بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و بۆ پاراستنی گیانی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان و یه‌كڕیزیی هێزی پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت، پارتی پرسیاری خۆی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد، ئایا ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، كۆتایی به رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌هێنێت، یان نه؟ دیاره سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دووربیانهتر واقیعه‌كه‌یان خوێنده‌وه و خۆیان له‌و ته‌ڵه‌یه رزگار كرد كه نه‌وشیروان مسته‌فا بۆی نابوونه‌وه، بۆیه راشكاوانه وه‌ڵامی پارتیان دایه‌وه ئه‌وان پابه‌ندن به رێككه‌وتنه‌كه و ئاماده‌شن جارێكی دیكه ئه‌و رێككه‌وتنه پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت و له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای كوردستان بگونجێندرێت، یان ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌و رێككه‌وتنه فراوانتریش بكرێت و لایه‌نی دیكه‌ش بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی له وه‌ڵامی پارتیدا بیگوتبایه نه‌خێر، رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانمان كۆتایی هاتووه، ئایا پارتی ده‌یتوانی گوشار بخاته سه‌ر یه‌كێتی بڵێت نه‌خێر هه‌ر ده‌بێت پابه‌ند بیت پێوه‌ی؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره دابه‌زینی یه‌كێتی به لیستی جیا له پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2013 ده‌یداته‌وه، كاتێك یه‌كێتی بڕیاری دا به‌لیستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی نه‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه، پارتی ده‌یزانی ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتی به دابه‌زینی به لیستی جیاواز، جۆرێك له ناسه‌قامگیری حوكمڕانی له كوردستان دروست ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌و بڕیاره‌ی دابوو، پارتی رێزی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی گرت و نه‌یكرده په‌ڵپ و بیانووش بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كه دروستكردنی سه‌ركردایه‌تییه‌كی هاوبه‌ش بوو له‌نێوان هه‌ردوولایاندا و له رێككه‌وتنه‌كه‌شدا هاتووه كه نابێت یه‌كێتی بێ ره‌زامه‌ندی گۆڕان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی رێككه‌وتن ئیمزا بكات، سه‌باره‌ت به‌م بڕگه‌یه پارتی به ئاشكرا رایگه‌یاند، ئێمه پێشوازی له شاندێكی هاوبه‌ش ناكه‌ین كه لایه‌نێكیان رێككه‌وتنی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه‌ش كه گۆڕانه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێته به‌شێك له رێككه‌وتنی ستراتیژی و ئه‌و كاتیش شاندی یه‌كێتی نیشتمانی هه‌مووشیان سه‌ركرده‌كانی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بن، پارتی ئاماده ده‌بێت پێشوازییان لێ بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته ئه‌وانه به‌ناوی یه‌كێتی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی ستراتیژی سه‌ردانی پارتی ده‌كه‌ن و پارتی‌یش به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆن داوی پیلانه‌كانی له‌ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا چنیبوو كه هه‌مووشی به كاره‌سات و ماڵكاولی بۆ كوردستان ته‌واو ده‌بوو.
دیاره رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ردوای چه‌ند مانگێك ده‌ركه‌وت كه یه‌كێتی ناچێته ژێر ئه‌و باره‌ی كه گۆڕان داوای ده‌كات، بۆیه رێككه‌وتنه‌كه به‌جۆرێك به هه‌ڵپه‌سێراوی مایه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م ههڵپهساردنهش هه‌ڵسووڕانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوشارێكی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر یه‌كێتی ده‌ست پێكردووه‌و داواده‌كه‌ن ده‌بێت به زۆری زۆرداری یه‌كێتی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئاماده نییه ئه‌وه‌ی گۆڕان مه‌به‌ستێتی جێبه‌جێی بكات، وه‌ك له دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان بینیمان، زۆر به سارد و سڕی و بێ ئاكام كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه گۆڕان ده‌یه‌وێت هه‌موو گوشارێك بۆ سه‌ر یه‌كێتی دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر بمێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و مافه به یه‌كێتی ره‌وا نابینێت كه وه‌ك حزبێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له كوردستاندا خۆی بڕیار بدات له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكی سیاسی رێككه‌وتن ده‌كات و به چ شێوازێك رێككه‌وتن ده‌كات.
ئه‌و شێوازی سیاسه‌تكردنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی پێده‌كات، له ره‌فتاری منداڵێكی لاسار و نازدار ده‌چێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی هه‌موو هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه كه یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردستان تێكنه‌چێت و له‌م بارودۆخه ناسكه‌دا كه كوردستان له‌شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی جیهانیدایه له دژی تیرۆر، ئه‌م شه‌ڕه نه‌دۆڕێنێت، زۆر موراعاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ریكخهرهكهیان كردووه، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش، یه‌كێتی هه‌وڵیداوه زیاد له پێویست موراعاتی گۆڕان بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌و ده‌ڤه‌ره تیكنهچێت و ناچار نه‌بێت په‌نا بۆ شێوازی دیكه به‌رێت كه سنوور بۆ گۆڕان دابنێت، به‌ڵام بارودۆخی ئێستای كوردستان به‌ره‌و قۆناخێكی چاره‌نووسساز و یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و لاساری و نازدارییه دانه‌نرێت، له‌وانه‌یه سه‌قامگیریی كوردستان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی رووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری ببێته‌وه.