نێچیرڤان بارزانی: ئەگەر هەیە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق نەكەین

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە حەدەس دا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان رایگەیاند،ئەگەری هەیە بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەكەین”. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها ئامانج لە بوونی پەکەکە لە شنگال بۆ دروستکردنی ناسەقامگیری دەگێڕێتەوە. 

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بوونی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لە شنگال دەلێـ”بابەتی بوونی پەكەكە لە شنگال ئامانجی دورستكردنی ناسەقامگیرییە لە ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی، بەداخەوە تاوەكو ئێستا هەندێك لایەن لە بەغدا هاوكاری پێشكەشی پەكەكە دەكەن”.

هەروەها بارزانی ئەو سیاسەتەی بەغدا لە پەیوەند بە بابەتی پشگیری كرن لە پەكەكە لەشنگال دەلێت: “پێموایە ئەم سیاسەتە هەڵەیە خزمەت بە دراوسێیەتی باش لەگەڵ توركیا ناكات و لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە بەم شێوەیە مامەڵە بكات ، بەڵكو پێویستە هەموومان لە سەر ئەو پرەنسیپە رێکبكەوین كە بوونی پەكەكە لە شنگال ناسەقامگیری لە ناوچەكە دروستدەكات”.

Back to top button