یه‌كێتى تاوتوێى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات
خواکوڕک
“نه‌وشیروان مسته‌فا ” له‌مانگى ئه‌یلولى ساڵى 2016 به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى سه‌ردانى به‌ریتانیاى كرد و ، ڕۆژى شه‌مه 13ى 5ى 2017 گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان تائێستا ناوبراو هیچ كه‌سێكى له‌به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌كه‌ى و حیزبه‌كانى تریش نه‌بینیووه و هیچ وێنه‌و ڤیدیۆیه‌كى گهڕانهوهكهشى بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه .
دواى زیاتر له هه‌شت مانگ مانه‌وه‌ى له شارى له‌نده‌ن و له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى و گهڕانهوهكهیشى ته‌واو نهێنى بوو ، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى باڵاى گۆرانیش ئاگادارى گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى نه‌بوون ،جگه له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانى كه ئاگادار بوون .
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه لهسهرچاوهیهكى ئاگادار دراوه به ( خواكوڕك ) له دوو ڕۆژى ڕابردوو كۆبونه‌وه نێوخۆییهكانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ،تاوتوێى پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى (نه‌وشیروان مسته‌فا) یان كردووه ، تاوتوێكردنهكهى به‌رپرسانى یه‌كێتى گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ى هه‌ر به‌رپرسێك له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رپشكه چۆن سه‌ردانى ڕێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بكه‌ن .
خواكورك ئه‌وه‌شى زانیووه ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ على ) جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بڕیاریانداوه به جیا سه‌ردانى (نه‌وشیروان مسته‌فا ) بكه‌ن .