ئه‌ردۆگان به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە 

 

خواکوڕک

“ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ” سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌مه‌به‌ستى كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ “دۆناڵد ترامپ ) سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا به‌ فڕۆكه‌ى تایبه‌تى (جان)  كاتژمێر (9:25 ) به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێكه‌وت .

هه‌ریه‌ك له‌ (عه‌لى مورات ئه‌رسۆى)  باڵیۆزى توركیا له‌ په‌كین و (یوهۆنگیانگ) بالێۆزى چین له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیكه‌ (ئه‌ردۆگان) یان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌كین به‌ڕێكرد .

هاوكات هه‌ریه‌ك له‌( به‌كر بۆزداغ ) وه‌زیرى دادى توركیا و (مه‌ولوود چاوشئۆغلو) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و ( نیهاد زه‌یبه‌كچى ) وه‌زیرى وزه‌و سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان و (به‌رات ئاڵباریراك) وه‌زیرى به‌رگرى و ( فكرى ئیشك ) و ( ئه‌مینه‌ ئه‌ردۆگان ) هاوژینى (ئه‌ردۆگان ) یاوه‌رى سه‌رۆكۆمارى توركیا له‌ گه‌شته‌كه‌یدا ده‌كه‌ن .

وابڕیاره‌ سبه‌ینێ  16ى ئایار له‌ واشنتۆن سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌ و دواتریش كۆبونه‌وه‌ى شانده‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌ ده‌چن بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك تایبه‌ت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆخى توركیا وپه‌كه‌كه‌و پڕچه‌ككردنى په‌یه‌ده‌  له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاو پرسى سوریا له‌ ناوچه‌كه‌ دا .

Back to top button