سعودیه : شیعه حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ڕیشه‌كێش ده‌كه‌ین
خواکوڕک
به‌هارى عه‌ره‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و سعودیه‌ى خاپوور كرد ، سعودیه‌و وڵاتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى هاوكارى كه‌نداو ، ئێران به ده‌ستێوه‌ردان له ولاته عه‌ره‌بیه‌كانى ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن .
“محه‌مه‌د بن سه‌لمان ” جێنشینى وه‌لیعه‌هد و وه‌زیرى به‌رگرى سعودیه له چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (ئێم بى سى ) ڕایگه‌یاند ” ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ ڕژێمێك هه‌لسوكه‌وت بكه‌ین كه ئایدۆلۆژیایه‌كى توندڕه‌وانه‌ى هه‌یه به قوڵى به‌دواى ئه‌وه‌وه‌یه كه جیهانى ئیسلام بخاته ژێر ڕكێفى خۆى و په‌ره به شیعه‌گه‌رایی بدات “.
وه‌زیرى به‌رگرى سعودیه ڕاشیگه‌یاند ‘‘ سیاسه‌تى ئێران به‌رامبه‌ر به ڕیاز هیچكات ڕاست و دروستى نه‌بووه ،هه‌ربۆیه لێدوانى به‌رپرسانى ئه‌و ووڵاته بۆ چاكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى (ڕیازو تاران ) له گاڵته‌و گه‌پ ده‌چێت .
هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگرى سعودیه له درێژه‌ى وتووێژه‌كه‌یدا گوتی ” كه ولاته‌كه‌ى ده‌توانێت له ئۆپراسیۆنێكى خێرادا هێزه شیعه حوسییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان لێ ده‌كات ڕیشه‌كێش بكات ، هه‌رچه‌ند قوربانیهكانیهكانى ئه‌م ئۆپراسیۆنه بۆ هه‌ردولا زۆر ده‌بێت “.
شایه‌نى ئاماژه پێدانه له شه‌ڕى یه‌مه‌ن ئێران پشتیوانى له میلیشیا حوسییه‌كان ده‌كات و لهبارمبهریشدا سعودیه و به‌ره‌ى ولاتانى عه‌ره‌بى پشتیوانى له حكومه‌تى (عه‌بد ربهمنسورهادى ) ده‌كه‌ن .