گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ مه‌سرور بارزانی:دەبێ بزانن کە ئێوە دۆستی باشتان لە کۆشکی سپی هەیه
خواكوڕك
پاش سه‌ردانیكردن راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سرور بارزانی) بۆ ئه‌مریكا، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ندین دیدار و كۆبونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجامدا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مریكاش له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌ڵێت”په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا پاش دیداری (مه‌سرور بارزانی) رایده‌گه‌ێنێت” پەیوەندییەکی بەهێزمان لەگەڵ کورد هەیە و دەمانەوێ بەهێزتری بکەین، جەنەراڵ (ئێچ ئار مەکماستەر) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە کاتی پیِشوازیکردنی لە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی (مەسرور بارزانی) لە کۆشکی سپی، خۆشحاڵی خۆی بۆ پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی.
لەکۆبوونەوەیەکدا کە (جەیرد کوشنەر) گەورە راوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، (تۆم بۆسەرت) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوخۆیی، جەنەراڵ (کیس کیلۆگ) سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، (دینا پاول) یاریدەدەری راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و (جۆزێف پێنینگتن) یاریدەری وەزیری دەرەوە ئامادەی بوون، (مەسروور بارزانی) سوپاسی پشتیوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد لە هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی داعش و دووپاتیشیکردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا دەمێنێتەوە، لە بارەی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان وعێراقیش، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گوتی: “ئێمە رابردوویەکی تاڵمان لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق هەبووە ، بۆیە دەمانەوێ دوارۆژێکی ئارام بۆ گەلەمان دەستەبەر بکەین”.
هه‌ر له دیدارەكەدا (بارزانی) ئاماژەی بە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمیشدا و رایگه‌یاند “دەمانەوێ پرۆسەکە بە شێوەیەکی هێمنانە وئاشتیخوازانە ئەنجام بدرێت، هه‌روه‌ها (جەیرد کوشنەر) گەورە راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، لە دیدارەكەدا ستایشی هەرێمی کوردستان و قارەمانیێتی هێزی پێشمەرگەی کرد و به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند”دەبێ بزانن کە ئێوە دۆستی باشتان لە کۆشکی سپی هەیە”.
بڕیارە ئەمڕۆ مەسروور بارزانی راوێژکار ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سیمینارێکی تایبەت لە دامەزراوەی بەناوودەنگی هیریتچ لە واشنتن پێشکەش بکات، کە یەکێکە لە سەنتەرە کاریگەرەکانی نزیک لە کۆمارییەکان. کە تێیدا روانگەی کوردستان لە بارەی عێراقی دوای شەڕی داعش و رزگارکردنی مووسڵ دەخاتەڕوو.