هۆكاری شه‌هیدكردنی پۆلیسێك له هه‌ولێر بزانه؟
خواكوڕك
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: پۆلیسێكی نه‌هێشتنی تاوان له شاری هه‌ولێر له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی پۆلیسیدا، له شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی لێده‌كریت و به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر، له ئه‌كاونتی تایبه‌ت به خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک له هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندوه”دوێنێ دوو شه‌ممه کاتژمێرو3:30 خولەکى پاش نیوەڕۆ ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی ٦۰م شارى هەولێر لە نزیک وەزارەتی داد، کە تیایدا پۆلیسێکمان شەهید بووە.
له هه‌واڵه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه” كه دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا برایانمان لە نەهێشتنی تاوانی هەولێر بەشی ساختەکاری بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەرکەکەیان کە دەستگیرکردنی کەسێکە، لەو کاتەدا کەسێکی نزیک لە تۆمەتبار دەسترێژی گولە دەکات و بەوهۆیەوە کارمەندێکی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەناوی (سەپان ستار محەمەد) شەهید دەبێت”.
پۆلیسى هەولێر ئەوەشى وتووە، هەر بەهۆى تەقەکردنەکەوە، کارمەندێکی تریش بەناوی (فاروق ئیسماعیل جەرجیس)، بەسەختی بریندار دەبێت و ئێستاش لەژێر چاودێری پزیشکیدایە .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت / (سەپان ستار محەمەد) کە کارمەندى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى هەولێرە و تەمەن (۳٥) ساڵ بووە.