دامه‌زرێنه‌رێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: كاك مه‌سعود به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌زانم و هه‌موو جیهان ئه‌و ده‌ناسێت
خواكوڕك
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی گۆران وو ئه‌نامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له چاوپیكه‌وتنێكی میدیاییدا رایگه‌یاند: “كاك مەسعود سەرۆكی هەرێمی كوردستانه و پیاوێكی ناسراوە لەجیهان”.
(سالار عەزیز) ئەندامی پێشوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و یەكێك لەدامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا رایگه‌یاندوه‌ن” كاك (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و و پیاوێكی ناسراوه له جیهان، پارتی و یه‌كێتیش دوو حزبی گرنگ و سه‌ره‌كین له كوردستان و گرنگن بۆ كوردستان، پێویستیشه ئیمه واقیعانه بیربكه‌ینه‌وه، ئێمه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا كرد، كه‌سمان نه‌به‌زین و سه‌ریش نه‌كه‌وتین، خۆ ئەگەر لایەكیش بەهێز بوایە ئەوا دەوڵەتێك نەیدەهێشت. سەرەڕای ئەو هەمو تەجروبەیە، نەمانتوانی ئەو واقیعە بگۆڕین. بۆیه من به‌ڕێز ( مه‌سعود بارزانی) به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌زانم و ئه‌و له توانایدایه سه‌ركردایه‌تی كورد بكات.
سه‌باره‌ت به گۆڕان كه 25 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه، سالا عه‌زیز رایده‌گه‌ێنێت” كه به نه‌وشیروان مسته‌فای گوتوه” نه‌ك 25 كورسی به‌ڵكو 50 كورسی په‌رله‌مانیش بهێنێت، ئه‌وا ناتوانێت هیچ دۆخێك بگۆڕێت.