رۆیشتنی خامێس له مه‌درید یه‌كلا بووه‌وه، بزانه په‌یوه‌ندی به چ یانه‌یه‌ك ده‌كات؟
خواكوڕك
پاریزانی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵمبیا و یانه‌ی شاهانه (خامێس رۆدریگز) یانه‌ی شاهانه جێده‌هێڵێت و رووده‌كاته یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان و له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو درێسی سوور پۆشه‌كان ده‌پۆشێت.
رادیۆی (كاراكول)ی كۆڵۆمبی رایگه‌یاندوه” یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یەكشەممەی داهاتوو (21)ی ئایار بەفەرمی واژۆكردنی بۆندەكە رادەگەینێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتوه” كه خامێس لە تیپەكە دەمێنێتەوە تا دوای یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەنێوان ریال مەدرید و یوڤینتۆس كە لە (3)ی مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت دواتر دەچێتە ئینگلتەرا”.
خامێس لەیاری رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە كە دواین یاری بوو لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەكاتی گۆرانكاری پێكردنی لەلایەن زێدان ، بەچەپڵەلێدوانەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی ریال مەدرید كرد.
خامێس لەدوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی مۆندیالی (2014) بە بڕی (80) ملیۆن یۆرۆ لەیانەی مۆناكۆوە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید كرد”.