ئه‌و یانانه‌ی كه‌ به‌شدارده‌بن له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای ساڵی داهاتوو كێن؟

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ كۆتایهاتنی وه‌رزی ئه‌م ساڵی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، نزیك بوونه‌وه‌ له‌ كۆتایهاتنی به‌شێكی زۆر له‌ خوله‌ نێوخۆییه‌كانی ئه‌وروپا، به‌شیكی زۆر له‌ یانه‌ به‌شداربووه‌كانی خولی ئه‌وروپای ساڵی داهاتوو ئاشكرا بوون.

لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كۆتایی هاتنی خولە گەورەكانی ئەوروپا ، (15) یانە بەفەرمی سەركەوتوون بۆ قۆناغی گرووپەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو”.

خولی ئیسپانیا پێشەنگی زۆرترین یانەی گرتووە كە سێ نوێنەری خۆی ناردۆتە چامپیۆنس لیگی وەرزی داهاتوو هەروەها لە ئەڵمانیا و ئینگلتەرا دوو یانە سەركەوتوون”.

ئەمەش ناوی ئه‌و یانانه‌یه‌ كه‌ به‌شدارن له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای داهاتوو:

ئیسپانیا : ریال مەدرید ، بەرشلۆنە ، ئەتلەتیكۆ مەدرید
ئینگلتەرا : چێڵسی ، تۆتنهام
ئەڵمانیا : بایرن میونخ ، دۆرتمۆند
پورتوگال : بەنفیكا ، پۆرتۆ
فەرەنسا : پاریس سان جێرمان ، مۆناكۆ
روسیا : سپارتاك مۆسكۆ
ئۆكرانیا : شاختار
هۆڵەندا : فاینۆرد
سویسرا : بازل

Back to top button