توركمانەكانی كوردستان بەتووندی رەدی بەناو توركمانەكانی عێراق دەدەنەوە

خواكوڕك 

چەند حزبێكی لایانی توركمانی لەبەغدا بەئامادەبوونی چەندین بەرپرسێكی سیاسی و فەرمی عێراقی كۆبوونەوەیەكیان كردووە جەختیان لەسەر یەكپارچەی خاكی عێراق كردۆتەوە، لەبەرامبەردا هێز و لایانە سیاسەكان و فراكسیۆنەكانی توركمان لە كوردستان، بەتووندی رەدی دەكەنەوە و رایدەگەێنن،هەر حزب و لایەنێكی توركمانی یاخود كۆمەڵە حزب و كەسایەتیێك ئازادە لەوەی گردبوونەوەو كۆنفراس ئەنجام بدات . بەڵام بەبێ بەشدارینەكردنی هەموو نوێنەران و لایەنە سیاسیە توركمانیە راستەقینەكان و فەرز كردنی ئەجیندا و پیلانگێری لەسەر حیسابی پرس و مەسەلەی توركمانی قابیلی قبول كردن نیە”.

لەروونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، هێزی ولایانە سیاسیەكانی توركمان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و ئەندامانی  ئەنجوومەنی پارێزگاكانی توركمان رایدەگەێنن،بەتایبەتی كە حزب و لایەنە سیاسی و نوێنەرانی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەم كۆبوونەوەیە بەشداریان نەكردووە . بۆیە ئەو كۆبوونەوەیەی كە لە بەغدا ئەنجام دراوە , بەهیچ شێوەیێك گوزارشت لە ڕاو بۆچوونی توركمانەكانی هەرێمی كوردستان ناكات .

دەقی ڕوونكردنەوە
ئەمڕۆ چەند حزب و لایەنێكی توركمانی لەبەغدا بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێكی سیاسی و فەرمی عیراقی , كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوە بە ناوی كۆنگرەی توركمانی لە ژێر ناونیشانی ئایندەی توركمان لە عێراقێكی یەكگرتوو.
هەر حزب و لایەنێكی توركمانی یاخود كۆمەڵە حزب و كەسایەتیێك ئازادە لەوەی گردبوونەوەو كۆنفراس ئەنجام بدات . بەڵام بەبێ بەشدارینەكردنی هەموو نوێنەران و لایەنە سیاسیە توركمانیە راستەقینەكان و فەرز كردنی ئەجیندا و پیلانگێری لەسەر حیسابی پرس و مەسەلەی توركمانی قابیلی قبول كردن نیە و بەتەنها لایەنێكی توركمانی بۆی نیە بەناوی نەتەوەی توركمان قسە بكات و بریار بدات ، بەتایبەتی كە حزب و لایەنە سیاسی و نوێنەرانی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەم كۆبوونەوەیە بەشداریان نەكردووە . بۆیە ئەو كۆبوونەوەیەی كە لە بەغدا ئەنجام دراوە , بەهیچ شێوەیێك گوزارشت لە ڕاو بۆچوونی توركمانەكانی هەرێمی كوردستان ناكات .
ئێمەی نوێنەرانی گەلی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و حزب و لایەنە سیاسیە توركمانیەكان لە هەرێمی كوردستان , هیچ اعتبارێك بۆ هیچ لایەنێك بیەوێت بە ناوی نەتەوەی توركمان بڕیار بدات و پرۆژە دابڕێژێت دانانێین ئەگەر بەرژەوەندییەكانی گەلانی توركمان نەپارێزێت . بەو جۆرە هەڵسووكەوتانە و كۆبوونەوانە بەراشكاوی بۆمان بە دیار دەكەوێت كە هەندێك لایەنی توركمانی هەوڵ دەدەن یەك ریزی توركمان تێك بدەن و مەسەلەی توركمان وەكو ئامرازێك بۆ جێبەجێكردنی مەرام و ئەجیندای لایەنەكانی دیكە بەكاربهێنن كە لە ئەنجامدا لەبەرژەوەندی توركمانەكانی كەركوك و عیراقیشدا نیە . لە كاتێكدا تاكو ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارەشمان بۆ ساغ نەبۆتەوە ، ئەو لایەنانە كەلە دروشمەكەیان باسی عیراقێكی یەكگرتوو دەكەن ، ئایا پێیان وایە بەو شێوەیە یەكریزی ماڵی توركمان دەپارێزرێت ؟
– پەرلەمانتارانی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان
– ئەندامانی توركمان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
– حزب و لایەنە سیاسیە توركمانیەكان لە هەرێمی كوردستان
17 ئایار 2017

 

 

 

Back to top button