نێچیرڤان بارزانی :فەرمانی دا لە قەزای كەلار چەند پرۆژەیەكی نیشتەجێ بوون جێبەجێ بكرێت
خواكوڕك
بەواژوی نێچیرڤان بارزانی پاڵپشت بە بڕگەی (سێهەمی) لە ماددەی (14) لە یاسای وەبەرهێنان ژمارە (4)ی ساڵی (2006) و ئاماژە بە نووسراوەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ژمارەی (4934 لە 29ی11ی2015) و 4981 لە 20ی1ی2015 وە نووسراوە سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار بەژمارە 1229 لە 7ی 5ی 2017 كە تایبەتن بە دروست كردنی پرۆژەی نێشتەجێبوون، بۆ چین و توێژە جیاجیاكان لە ئیدارەی گەرمیان/قەزای كەلار بڕیار دراوە،
یەكەم: پێدانی مۆڵەت وەبەرهێنان بە( پرۆژەی نێشتەجێبوونی مامۆستایان) بەوەبەرهێنەر كۆمپانیای (خێمە السلام) لەسەر پارچە زەوی ژمارە (8/4 كەرتی 123 بەردەسوور) بەرووبەری (292دۆنم)
دووەم: پێدانی موۆڵەتی وەبەرهێنان بە( پرۆژەی نێشەتجێبوونی مامۆستایان و فەرمانبەران) بە وەبەرهێنەر كۆمپانیا( سەرگرمە) لەسەر پارچە زەوی ژمارە (8/8 كەرتی 122 بەردەسوور) بەرووبەری(541 دۆنم)
سێیەم:پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بە( پرۆژەی نێشتەحێبوون یان ستی) بەوەبەرهێنەر كۆمپانیا ( بان و گرین لاند) لەسەر پارچە زەوی ژمارە (6/8 كەرتی 122 بەردەسوور) بەرووبەری(151 دۆنم)
چوارەم: پێدانی مۆڵەت بەم پرۆژانەی سەرەوەرە بەدەردەبێت لە هەرێ بریارەكانی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بەژمارە( 109 لە 27ی 6ی 2012″ و ژمارە 154لە 16ی 12ی 2013″ و ژمارە 199لە 15ی 9ی 2014 كە تایبەتن بوون بە راگرتنی پرۆژەی نێشتەجێبوون”.
پێنجەم: لەسەر لایانی پەیوەندی دار لەرۆژی دەرچوونی ئەم بریارە جێبەجێ بكەن”.
ئەمەش لەلایان چین و توێژەكانەی ئەو قەزایە پێشوازی لێكرا، بەرپرسی پێشووی ناوچەی كەلاری پارتی دیموكراتی كوردستان، بەهمەن كاك عەبدولڵا لەسەر دەركردنی ئەو بڕیارە بەخواكوڕكی راگەیاند، دەرکردنی بڕیار یان فەرمانی ڕێگە پێدان بۆ چەند کۆمپانیایەک بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ مامۆستایانی کەلار لە لایەن بەڕیز نێچیرڤان بارزانیەوە کاریکی باشە و خزمەتیکی گرنگە بە مامۆستایانی گەرمیان ، چونکە من کە خۆما ماوەی ۱۲ سال مامۆستابووم لەکەلار باش لە معاناتی مامۆستایانی کەلار دەزانم کە چەندین ساڵە بەدەست کێشە نەبوونی شوینی نیشتەجێ بوونەوە دەناڵێنن .
هەروەها بەهمەن كاك عەبدولڵا دەشلێــ”هەر بۆ زانیاریتان لەسەردانی بەڕیز نیچیرڤان بارزانی بۆ کلار و گەرمیان لەسەردەمی کابینەی حەوتەم دا هەر ئەو کاتە بەئیدارەی گەرمیانی ڕاگەیاندبوو کەزەوی تەرخان بکەن و یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ مامۆستایانی گەرمیان دروست بکریت ، بەڵام لەو کاتەوە تائیستا سەرەرای ئەوەی کە چەندین کۆمپانیا ئامادەییان دەربڕی بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجی بوون بۆ مامۆستایان بەلام ئیدارەی گەرمیان و کلار کەم تەرخەمیان کردو جی بەجییان نەکرد ، باشترین بەلگەش بۆ ئەوەی کە ئەو ئیدارەیە ویستی نیە یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکریت و نرخی زەوی داببەزێت ، کەلار گەورەترین قەزایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان بەڵام تائیستا تەنها ریگە دراوە بەدروست کردنی سێ پرۆژەی یەکەی نیشتەجی بوون کە هیچیان بۆ فەرمانبەران نەبوون دانەیەکیان بەناوی ( دریم لاند ) ئەوەندە گران بوو تەنها بەرپرس و دەولەمەندەکانی دەیان توانی بیکرن ، دوانەکەی تریش ( روناکی و کلاری نوێ ) دوای چەندین دەستاو دەست پی کردن بەنیوە چلی درابە خاوەنەکانی ،
هەرەها دەشلێت “دەمەوی ئەوەش بڵێم لە مێژووی ٤۷ ساڵەی بەقەزابوونی شاری کەلار دا ، ئەوە نێچیرڤان بارزانی بوو لە هەردوو کابینەی ( ٥، ۷ ) دا بە بەخشینی (٤٥٠) ملیون دۆلارو کردنەوەی دەیان پرۆژەی ئاوەدانی بەدروست کردنی ( دەیان قوتابخانەی مۆدیرن و بینای فەرمانگە و چەندین جادەی دووساید و نەخۆشاخەنە و پۆشتەکردنەوەی زانکۆی گەرمیان و هاوکاریکردنی یانەی شیروانە و دروسکردنی ئاو ئاوە ڕۆ و ڕاکیشانی تەزووی کارەبا و کۆنکریت کردنی بەشێک لەگەڕەکەکان و هەندی پرۆژەی تر ) ڕوخساری شاری بەخشی بەکلار ، دامەزراندنی ٥٠٠ مامۆستا کەزۆرینەیان پارتی نەبوون ، بەشاهدی خەلکی کلار”.