لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق یەكێتی بێ ئاگایە لەدۆخی بەغدا پارتیش بڕیاری یەكڵاكەرەوەی داوە

خواكوڕك 

پاش ئەوەی نێچیرڤان بارزانی جارێكی تر گوتی كە ئەگەر دۆخی عێراق بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە پێشەڵكردنی دەستووری عێراق و پەراوێزخستنی پێكهاتەكانی عێراق بەشداری كردنی هەڵبژاردنی هیچ واتایەكی نیە، ئەگەر هەیە ئێمە بەشداری هەڵبژاردنی عێراق نەكەین، سەركردەیەكی یەكێتیش دەلێت ئێمەش پێش وادەی هەڵبژاردن بڕیار دەدەین كە بەشداری هەڵبژاردن بكەین یاخوت نا”.

فەرید ئەسەسەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەلێت، تاوەكو ئێستا وەك یەكێتی بریارمان نەداوە كە بەشداری دەكەین یاخوت نا بەڵام لەكاتی خۆی دا واتا پێش وادەی هەڵبژاردن یەكێتی بریاری خۆی دەدات”.

هەروەها فەرید ئەسسەد بۆ میدیاكانی سەر بەحزبەكەی دەلێت، بۆ بەشداریکردن لەھەلبژاردنەکانی عیراق ئەو مافە دراوەتە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان لەعیراق و ھەرێمی کوردستانیش کە بەشداری بکەن یاخود نا”.

چاودێرانی سیاسی پێشتر روانگەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردنی عێراق دەخەنە روو، بۆچوونی یەكێتیش بە بێ ئاگا وەسف دەكەن، دەلێن، پارتی باش دەزانێت عێراقی پاش داعش دەچێتە قۆناغی زۆرینەو كەمینە ئەمەش وا لە دەسەڵاتی بەغدا دەكات مەركەزیەتی دەسەڵاتداری پێكهاتەی شیعە لەعێراق زاڵ بكات و بەشداری كردن و نەكردنی كورد هیچ سودێكی نابێت و بەزۆرینەو كەمینە تێپەراندنی پرۆژەكان بۆ كورد تەنها شەرعیەت دانە بە دیكتاتۆریەتی پێكهاتەی دەسەڵاتی شیعە لەعێراق، پارتی باش ئەمە دەزانێت بۆیە هەر زوو هەڵوێستی خۆی لەمەر ئەو هەنگاوانەی پێكهاتەی دەسەڵاتی شیعە لەعێراق یەكڵا كردۆتەوە، بەڵام ئەوەی لەهەڵوێستی یەكێتی هەست پێدەكرێت و دەبیسترێت، بێ ئاگایەكی زۆری ئەو حزبە لەدۆخی ئێستای ناوچەكە و عێراق پێوە دیارە ، یەكێتی ناتوانێت دۆخی ئێستا ببینێت، ئەگەر ئەمە بۆچوونی تەواوی یەكێتی بێت”.

 

Back to top button