لەگەڵ نزیك بوونەوەی حشدی شەعبی: پەكەكە هەرەشە لەپارتی دەكات و دەلێت ئاسەوارتان دەسرینەوە

خواكوڕك

لەگەڵ نزیك بونەوەی حشدی شەعبی لەناوچەی شنگال پارتی كرێكارانی كوردستان بە بۆنەی یادی كوژراوەكانی خۆی بەیاننامەیەك بڵاو كردەوە لە بەیاننامەكەدا هەرەشە لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و دەلێت ئاسەوارتان دەسرینەوە، 

ئەم قسانەی پارتی كرێكارانی كوردستان لەمیانی راگەیاندراوێك دا هاتووە، كە باس لە حەقی قەرار یەكێك لەسێ دامەزرێنەرانی پەكەكە دەكات،بەناوەكانی ( ئۆجەڵان و كەمال پیر و حەقی قەرار) كەتاوەكو ئێستا كوژرانی لە باكوری كوردستان لەساڵی 1977 لە چایەخانەیەك گومانی لەسەرە، چونكە ناوبراو كاتێك ویستوویەتی دانووستاندن بكات لەگەڵ یەكێك لەعەشیرەتەكانی باكوری كوردستان، لەچایەخانەیەك بەشێوەیەكی پلان بۆ دارێژراو، بێ ئەوەی كەس لەگەڵی بچێت دەكوژرێت، كە برای حەقی قەرار تاوەكو ئێستاش دەلێت بە پلانی پەكەكە ناوبراو كوژراوە، حەقی قەرار كەسێكی بەرەگەز لاز بووە واتا كورد نەبوو”.

پەكەكە لە بەیاننامەكەی دا دێتە سەر شەڕی خۆی و پارتی دیموكراتی كوردستان، كە لەساڵی 1997 ویستیان هەولێر داگیر بكەن، دەلێت جارێكی تر دووپات دەكەینەوە و بەڵێن دەدەین، جارێكی تر لەكوردستاندا ئاسەواری خیانەت ناهێلین، ئەو (شەهیدانە!!) جارێكی تر دەژینەوە”.

شایانی باسە ماوەیەكە پارتی كرێكارانی كوردستان لەژێر ناوی پارتی هەرەشەی هەڵگیرسانی شەڕ لەباشوری كوردستان دەكات و پێشتر ئەمە لەزاری گەوەرە بەرپرسێكی ئەو پارتە ئاشكرا كرابوو، كە گوتی شەڕ دەبەینە قوڵای خاكی كوردستان”.

 

Back to top button