نێچیرڤان بارزانی: 11 ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ زانكۆی هەڵەبجە تەرخان كرد

خواكوڕك 

ماڵپەری وەزارەتی خوێندنی پاڵا لەزاری گوتەبێژی وەزارەتەكە بڵاوی كردۆتەوە سەرۆكوەزیرانی كوردستان بەنووسراوی ژمارە 1967 رەزامەندی نیشانداوە بە خەرجكردنی بڕی 11 ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی دوو پرۆژە بۆ زانكۆی هەڵەبجە و ماڵپەرەكە ئاماژەی بەچۆنیەتی دابەشكاری ئەو بڕە پارەیەش داوە”.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا عەباس ئەكرەم دەشلێت، ڕۆژەکان بریتین لە جێبەجێکردنى پڕۆژەى بیناى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە، کە بڕى شەش ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دینارى بۆ تەرخانکراوە، هەروەها بڕی پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەى بیناى (بەشى ناوخۆیی ٢) قۆناغى سێییەم، تەرخانکراوە هەورەها گوتیشی نوسراوەکەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران گەیشتۆتە وەزارەتەکەمان، دواى ئەنجامدانى ڕێکارى پێوست دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى پڕۆژەکان”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشتر لە فەرمانێكی وەزاری دا بریاری لەسەر جێبەجێ كردنی یەكەی نیشتەجێ بوونی قەزای كەلاری دا لە  ئیدارەی گەرمیاندا”.

Back to top button