كۆسرەت رەسوڵ لەسەر دەنگۆی 360 شوقەكە هاتە سەرخەت و دەلێت باجی یاسایان دەبێت

خواكوڕك 

پاش بڵاو بوونەوەی لێدوانی هەرسێ پەرلەمانتار كە لەیەكێتی ئەوروپا لەلایان هەدەپەوە بانگێشت كرابوون، لەسەر 360 شوقە لە وڵاتی ئەلمانیا، سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ بەتووندی رەتدەكاتەوە، كە دوور و نزیك ئەو شوقانە پەیوەندیان هەبێت بەجێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیەو، دەلێت،زۆر بێمنه‌تین كێ به‌ڵگه‌ی‌ لایه‌ له‌سه‌ر 360 شوقه‌كه‌ی‌ ئه‌ڵمانیا بابڵاویبكاته‌وه‌‌، ئەوانەی بێ بەڵگە قسە دەكەن دەبێ باجە یاساییەكەی بدەن”.

مەسعود مەلا هەمزە سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ بەمیدیاكانی سەر بە گۆڕانی راگەیاندووە، بەوپه‌ڕی‌ بێباكی‌‌و بێمنه‌تییه‌وه‌ ده‌ڵێین كێ به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی لایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شوقانه‌ زۆرمان پێخۆشه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌‌و ئه‌گه‌ر سه‌لماندی‌ هی‌ ئێمه‌یه‌ باهەموو رێوشوێنە یاساییەكان بگرێتەبەر”
‎ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌وان ده‌ست له‌و بابه‌ته‌ هه‌ڵناگرن‌و به‌دواداچونی‌ وردی‌ بۆ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ره‌داوەكانی‌، ئه‌و گوتی‌ “له‌ڕاستیدا جه‌نابی‌ كاك كۆسره‌ت ئه‌و مه‌وزوعه‌ قبوڵ ناكات‌و به‌دوایدا ده‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ لێپێچینەوە بكات و دادگاش یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌ تا ڕای‌ گشتی‌ بزانێت ئه‌و شوقانه‌ هی‌ كێیه‌و بۆ لەمەودواش ئەو كولتوری تۆمەتباركردن‌و ناوزڕاندنە كۆتایی بێت‌و ئەوانەی بێ بەڵگە قسە دەكەن دەبێ باجە یاساییەكەشی بدەن”.

پێشتر چوار پەرلەمانتار كە نامەیەكی شەرمەزاركەریان ئاراستەی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا كردبوو، چەندین لێدوانی جیاوازیان دابوو،ئەمەش لای چاودێرانی سیاسی وایە كە ئەو سێ پەرلەمانتارە بۆ شاردنەوەی شەرمەزاری نامەكەیان، ئەو لێدوان و قسانە بڵاو دەكەنەوە، ئەو لێدوانانەش بریتی بوون، لە پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بانگێشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات، لەلێدوانێكی تریش گوتیان یەكێتی ئەوروپا فشار بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەهێنێتە سەر بارزانی و پارتی، لەبەشێكی تریش گوتیان، 360 شوقە هی بەرپرسێكی یەكێتیە لەوڵاتی ئەلمانیا، كە یەكەم جار مەلا بەختیاریان پێ تاوانبار كرد بەڵام پاشان كۆسرەت رەسوڵیان پێ تاوانبار كرد، كە ئەو شوقانە هی ئەوە، لەئێستادا سكرتێری نووسینەگەی كۆسرەت رەسوڵ دەلێـت بۆ كۆتایی هێنان بەو تۆمەتە بێ بنەمایانە و ناوزراندنانە كۆسرەت رەسوڵ قبوڵناكات و وازناهێنێت”.

Back to top button