ئەردۆگان لە گەڵ ترەمپ دوو پرس تاوتوێ دەکات

خواكوڕك
دوای سەرکەوتن و دەست بەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، ئەردۆگان زۆر پێش وڵاتانی جیهان پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆی بەو بۆنەوە دەربڕی،بەڵام لە ئێستادا نیگەرانیەکانی ئەردۆگان بەڕوونی لەهەمبەر سیاسەتەکانی ترەمپ دەرکەوتون،هەر ئەم نیگەرانیەش دەبنە پرسی سەردانەکەی ئەردۆگان کە ئەمڕۆ بۆ واشنتن ئەنجامیدا”.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی نزیک لە ئەردۆگان پرسی پڕچەک کردنی کورد لە سوریاو ئایندەی گولەن دوو پرسی سەرەکی دیداری نێوان ترەمپ و ئاردۆگان دەبن،هەر لەو چوارچێوەیەدا میدیاکان ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە ئەردۆگان ڕاستەوحۆ وتویەتی گەر ئێمە بەشێکین لە هاوپەیمانێتی دژی داعش ئەوا دەکرێت پرسمان پێ بکرێت لە کاتی بڕیاردان لەسەر پرسەکانی تایبەت بە تیرۆر ئەگەرنا ئەوا خۆمان لەو ڕووەوە هەنگاو دەنێین،تایبەت بە پرسی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیاو ئەمریکا سەرچاوەیەکی باڵادەستی ئەمریکی کە ناوی بۆ ڕۆیتەرز ئاشکرا نەکردووە پێی وایە دوای تێک چونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنقەرەو واشنتن ئێستا پەیوەندیەکان بەرەو باشتر دەڕۆن.