ئیسرائیل:کاتی کۆتایی هێنانە بە ئەسەد

خواكوڕك 
یواف گالانت وەزیری نیشتەجێی ئیسرائیل لە وتەیەکدا ئاماژەیدا بەوەی لە جیهاندا هیچ جێیەک بۆ ئەسەد نیە،ڕۆژنامەی تایم ئۆف ئیسرائیل لە زاری گالانت ڕایگەیاند دوای ئەو هەموو تاوانە وەحشیانەی کە ئەسەد بەرامبەر گەلەکەی دەیکات لە کوشتن و لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی ئیتر ئەسەد پێویستە لەناو ببرێت.
گالانت ئەوەش دەخاتە ڕوو لەماوەی ۷۰ ساڵی ڕابردوو تاوانی لەوجۆرە لەلایەن هێچ دیکتاتۆرێکەوە ئەنجام نەدراوە بۆیە ئیتر نابێت بواری مانەوەی بدرێت”.

هەروها دەشلێت:ڕژێمی ئه‌سه‌د هێڵی سووریشی به‌زاندووه‌، ته‌نانه‌ت چه‌كی كیمیایی به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌كار هێناوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 70 ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه‌ ڕووی داوه‌.

س:سكای نیوز

Back to top button