پارتی بە توندی وەڵامی هێڕشی پەكەكە دەداتەوە
خواكوڕك
دوی ئەوەی ئەمڕۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕاگەیەنراوێكی لەمیدیاكانی خۆی بڵاویكردووەتەوە بەتوندی هێرشی كردووەتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و تیایدا چەندین دەستەواژەی هەڕەشەئامێزی لەبەرامبەر پارتی دیموكراتی كوردستان بەكارهێنراوە, ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێ پەكەكە لە ساڵانی ڕابردوو ئێمە بە نانو چەك هاوكاری پەكەكە مان دەكرد كەچی پەكەكە كادیرانی ئێمەیان بە پارە دەفرۆشتە حیزبی بەعس.
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وەڵامی راگەیێنراوەكەی پەكەكە رایگەیاندووە:”وا باشترە پەكەكە واز لەو بەزمانە بهێنێ و باشترە خەباتی خۆی بگوازێتەوە باكووری كوردستان و چیتر قین و ڕق لەناو خەڵك بڵاونەكاتەوە و ئەگەر بابەتە كوشتنی گەریلابێت ئەوانەی لە ساڵی 1988 كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان فرۆشتە حیزبی بەعس بەپارە ، دەبێت ئەوان لەبەرامبەر ئەو كارەیان وەڵامیان هەبێت”.
گوتیشی: ” ئەوكات هیچ شەڕێك لەئارادا نەبوو و ئێمە(پارتی) بە چەك و ئاو و نانی خۆمان یارمەتی پەكەكەمان دەدات ئینجا لەبەرامبەردا كادیرانی ئێمەیان فرۆشت”.
“پێموایە ئەم زمانەی پەكەكە هیچ خزمەتێك ناكات و واباشترە بۆ شاردنەوە شكستی خۆیان لە باكووری كوردستان ڕێگای دیكە بدۆزنەوە و هێڵی بەهەڵەداچوونی خۆیان چارەسەربكەن بۆ ئەوەی جارێكی دی میللەت وەریان بگرێتەوە چونكە ئەوان ڕۆژ بە ڕۆژ پێگەیان لەباكووری كوردستان لاوازتر دەبێت تەنانەت ئێستا هیچ پێگەیەكیان نەماوە” عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان وایگوت.
ناوبراو ئەو ڕاگەیەنراوەی پارتی كرێكاران كوردستان( پەكەكە)ی بە چرت و فرت ناوبرد و گوتی پەكەكە بۆ ئەوە وادەكات كە شكستی خۆیان لە باكوور بشارنەوە.