نوێنەری ئۆبامان نهێنیەكەی ئاشكرا كرد

خواكوڕك

لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا لە بەغدا نوێنەری ئۆباما بەراشكاوانە وەڵامی رۆژنامەوانەكانی دایەوە لەبارەی یەكپارچەی خاكی عێراق گوتی كارێكی زۆر قورسە بەیەكپارچەی بمێنێتەوە.

 

برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا ، له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، باسییان له‌ به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كردووه‌.

 

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌ باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌ باره‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، كه‌ پێشتر پێشتر جۆن برینان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی سى ئاى ئەی رایگه‌یاندبوو، ئه‌سته‌مه‌ جارێكی دیكه‌ وڵاتانی سووریا و عێراق بگه‌ڕێنه‌وه‌ دۆخی پێشوویان, برێت مه‌كگورك رایگه‌یاند، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی، قورسه‌.

 

برێت مه‌كگورك كۆی ئه‌و هاوكارییانه‌ی ئاشكرا كرد، ئه‌وان وه‌ك هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بڕی 4 ملیار دۆلارییان بۆ عێراق كۆكردووه‌ته‌وه‌.

 

له‌ باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، مه‌كگورك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌، رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌بێت.

 

له‌ باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و شه‌ڕكردن له‌ دژی ئه‌و ریكخراوه‌، ته‌نها عێراق و سووریا ناگرێته‌وه‌ و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ وڵاتی دیكه‌ش هه‌ن.

Back to top button