“ئیڤانكا دەبێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا”

خواكوڕك
باوەڕ بەو لێكدانەوانە دەكەیت كە دەڵێن ئەگەری ئەوە زۆرە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا “ئیڤانكا”ـی كچی دۆناڵد ترەمپ بێت؟.

لەوانەیە ئەو هەواڵە پاش چەند ساڵێكی دیكە شۆكهێنەر و نامۆ نەبێت، چونكە بەو دوواییانە ئیڤانكا كراوەتە یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا و ئێستا پۆستێكی فەرمی لە كۆشكی سپیدا بەڕێوە دەبات، بێ ئەوەی لە بەرامبەردا هیچ حەق دەستێك (مووچە) وەربگرێت.

زانایانی دەروونناسی و شیكەرەوە سیاسییەكان و ئەكادیمییەكان لە بەڵگە فیلمێكدا ئەو پێشبینییانە هەڵدەسەنگێنن و لەبارەی ئەوەی ئایا ئیڤانكا خواستی ئەوەی هەیە ببێتە سەرۆكی داهاتووی ئەمریكا قسەیان كردووە”.

كەناڵی چواری بریتانی، بەڵگە فیلمەكە پەخش دەكات و بە گوێرەی رۆژنامەی ئیندپێندنتی بریتانی رۆژنامەنووس “مات فرای” پێشكەشی دەكات.

“فیكی وارد” رۆژنامەنووسی بریتانی كە بەهۆی بە دواداچوونە رۆژنامەوانییەكانی ناسراوە و گفتوگۆی لەگەڵ هەر یەكە لە ترەمپ و كچەكەیدا كردووە دەڵێت” ئەگەر ئیڤانكا خواستی سیاسی هەبێت، بەلامەوە هەواڵێكی شۆكهێنەر و نامۆ نییە”.

ئیڤانكا ترەمپ، بۆ یەكەمجار نەریتی شكاند و لەسەر كورسی سەرۆكی ئەمریكا دانیشت لە كاتێكدا سەرۆك نەبوو، وێنەكە كاتی سەردانی جاستن ترۆدۆیە بۆ كۆشكی سپی و دیداری لەگەڵ ترەمپ
وارد ئەوەشی گوتووە” ئیڤانكا وەك باوكی سروشتێكی شەڕەنگێزی هەیە و زیاتر لە جارێكیش باوكی ستایشی كردووەو گوتوویەتی” زۆر دڵسۆزو باشە، بەڵام ئەگەر سوكایەتی پێ بكەیت زۆر خراپ بەرەنگارت دەبێتەوە”.

ئیڤانكا بە ژنێكی سەرمایەدار و خاوەن كار ناسراوە و پێشتر نمایشكاری جل و بەرگ و ئەستێرەیەكی تەلەڤیزیۆنییش بووە و باوكی بۆ ئەو كارانە كاریگەریی زۆری لەسەری هەبووە.

زۆرێك لەوانەی لە بارەی ئیڤانكاوە قسەیان كردووە دەڵێن” ئیڤانكا بەهۆی بەرگریكردنی لە یەكسانی نێوان ژن و پیاو و هەوڵدانی بۆ رێگەگرتن لە گۆڕانكاریی كەشوهەوا و ژینگە، وێنە خوارەكەی باوكی راستكردووەتەوە كە ژنانی بە “گێل” و “بەرازە قەڵەوەكان” ناودەبرد.

لە ماوەی 50 رۆژی یەكەمی چوونە ناو كۆشكی سپیش، ئیڤانكا هیچ پلە و پێگەیەكی فەرمی نەبوو، بەڵام وەك دیارترین كەسایەتییەكانی ئیدارەكەی ترەمپ دەردەكەوت.

ئیڤانكا ترەمپ
Back to top button