حكوومەتی ھەرێم ١١ ملیار دینار بۆ ھەڵەبجە تەرخان دەكات

خواكورٍك

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، بە مەبەستی گەشەپێدان و بووژاندنەوەی زانكۆی ھەڵەبجە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڕی زیاتر لە (١١) ملیار دیناری بۆ زانكۆی ھەڵەبجە تەرخان كرد.

(عەباس ئەكرەم)، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگەیاندووە: ”لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ڕێكەوتی (٧/٥/٢٠١٧)دا سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی ژمارە (١٩٦٧) ڕەزامەندیی نیشان دا، بە خەرجكردنی بڕی (11,300,000,000) یانزە ملیار و سێسەد ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی دوو پڕۆژەی ستراتیژی بۆ زانكۆی ھەڵەبجە.”

(عەباس ئەكرەم) گوتی: ”پڕۆژەكان بریتین لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی بینای سەرۆكایەتیی زانكۆی ھەڵەبجە، كە بڕی (6,300,000,000) شەش ملیار و سێسەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە، ھەروەھا پڕۆژەی بینای (بەشە ناوخۆییی ٢) قۆناغی سێیەم، بۆ ئەوەش بڕی (5000,000,000) پێنج ملیار دینار تەرخان كراوە.”

(عەباس ئەكرەم) دەشڵێت: ”نوسراوەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتووەتە وەزارەتەكەمان، دوای ئەنجامدانی ڕێككاری پێوست، دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.”

Back to top button