سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی: یه‌ك هه‌زاری ته‌بعمان نیه‌ به‌هه‌وای خوا به‌ڕێوه‌ئه‌چین

خواكوڕك

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  له‌ میانه‌ی به‌ڕیوه‌چوونی 34 هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاساییی پارێزگای سلێمانیدا، رایگه‌یاند: ئێستا وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا یه‌ك هه‌زاری ته‌بعمان نیه‌ بتوانین كاری خۆمانی پێ بكه‌ین به‌هه‌وای خوا به‌ڕیوه‌ده‌چین.
(ئازاد حەمە ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەمیانەی بەرێوەچونی 34 هەمین كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندوه‌” بۆ هاوكاری كردنی دامەزراوە حكومیەكان لە سنوری سلێمانی تەنیا یەك هەزار دیناری تەبعیشیان نیە، بەداخەوە وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە دەزگایەكی بالای بەدواداچونین ، ئێستا بۆ هاوكاری كردنی دامەزراوە حكومیەكان لە سنوری سلێمانی ناتوانین هیچ شتێك بكه‌ین و پاره‌مان له‌به‌رده‌ست نیه‌.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی گوتوه‌” ماوەی پێنج مانگە و لە ساڵی 2017 هیچ بڕە پارەو نەسریەیەكمان بۆ نەهاتوەو بەهەوای خوا بەرێوە دەچین”.

چاودێرێكی سیاسیش ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند: حه‌ق نیه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای سلێمانی ئه‌و قسه‌یه‌ بكات، چونكه‌ پاره‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌ولێر و دهۆك زیاتره‌ و پاره‌ی داهاتی ناوخۆ و كۆمه‌ڵیك بابه‌تی تر هه‌ر له‌ نێو پاریزگاكه‌یه‌ و ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست بێت ده‌توانن پاره‌یه‌كی باش به‌رده‌ست بخه‌ن، به‌ڵام دیاره‌ هۆكاری حزبی و سیاسی وایكردووه‌ ئه‌وان ئاوا بڵێن، ده‌نا پاره‌یه‌كی باش له‌ سلێمانی هه‌یه‌ و ده‌توانن له‌به‌رده‌ستیان بێ.

Back to top button