ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ كێیه‌؟ كه‌ حه‌شدی شه‌به‌كی لێی ده‌ده‌ن و ئیهانه‌ی ده‌كه‌ن؟ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ بناسه‌ و بزانه‌ چی ده‌ڵێت؟

خواكوڕك

حه‌شدی شه‌به‌كی له‌ بازگه‌یه‌ك، په‌لاماری په‌رله‌مانتارێكی كوردی شه‌به‌ك ده‌ده‌ن و لێی ده‌ده‌ن، ئیهانه‌ی ده‌كه‌ن و په‌رله‌مانتاره‌كه‌ش ده‌ڵێت سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌م.

(سالم شەبك) په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌ن” كە چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەبكی لە خاڵێكی پشكنیندا لە دەشتی نەینەوا بە شەق لێیان داوە، ئیهانه‌ی زۆریان كردووه‌، قسه‌ی نه‌شیاویان پێ وتووه‌.
په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ش” ئاماژەی بەوە نەداوە كە هۆكاری لێدانەكەی چی بووە، بەڵام دووپاتی كردووەتەوە داوای یاسایی لە دژی حەشدی شەبكی تۆمار دەكات.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” حەشدی شەبكی بەشێكەی لە میلیشیای حەشدی شەعبی، كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە بە بەشداری بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردستان، وەكو هێزێكی نیزامی لە چوارچێوەی هێزە ئەمنیەكانی عێراق ناسێندرا.

Back to top button